كاردانەوەكانی ئێران لەسەر ریفراندۆم.. "دەیانەوێت ئیسڕائیلێكی دیكە دروستبكەن"

کوردستان

19/09/2017‌ 654 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئایەتوڵڵا ئەحمەد جەننەتی سەرۆكی مەجلیسی خوبرەكانی ڕێبەریی ئێران سەبارەت بەڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "دەیانەوێت ئیسرائیلێكی دیكە لەعێراق دروستبكەن".

بەڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئایەتوڵڵا ئەحمەد جەننەتی، راشیگەیاند "دروستكردنی ئیسرائیلێكی دیكە لەناوچەكە خواستی ئەمریكاو ئیسرائیل‌و سعودییەیە بۆ ئەوەی موسوڵمانەكانی پێلاواز بكەن، بەڵام ئەم پیلانە سەر ناگرێت‌و دەبێت بەپشتیوانی لەخەڵكی عێراق بەر بەم پیلانە بگرین".

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆمی هەرێم بەرێوەبچێت، كە بەرپرسانی ئێران لەو بارەوە كاردانەوەیان نواندووەو دژی پرۆسەكەن، كاردانەوەكانیش بەردەوامی هەیە.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە، هەروەها لەمیانەی قسەكانی خۆیدا سەبارەت بەموسوڵمانەكانی میانمار قسەی كردو رایگەیاند "موسوڵمانەكانی ئەم وڵاتە لەدۆخێكی زۆر خراپ دان و زیاترین ستەم‌و دڕندەییان دەرحەق دەكرێت، بەداخەوە كۆمەڵگای ئیسلامیش لەم جەنایەتانە بێ دەنگن، ئەم بێ دەنگییە بۆ ئەوان گران تەواو دەبێت، ئەمەش مایەی نیگەرانییە.

هەروەها رایگەیاند "دەوڵەت‌و بەرپرسان دەبێت ئاوڕی جدی لەدۆخی ئابووری خەڵك بدەنەوە و هەوڵی زیاتر بدەن تاكوو هەلی كار لە ئێران زیاتر بڕەخسێت  و خەڵك زیاتر هەست بە ئاسودەیی بكەن".

هـ ـ ح

بەپەلە