مەرجەكانی بۆ پشتگیری لەپرۆسەكە خستەڕوو
بەرهەم ساڵح پەیامێك لەسەر پرسی سەربەخۆیی‌و ڕێفراندۆم بڵاودەكاتەوە

کوردستان

19/09/2017‌ 7276 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵح، پەیامێكی لەسەر پرسی سەربەخۆیی‌و ڕێفراندۆم بڵاوكردەوە، كە تێدا مەرجەكانی بۆ پشتگیركردنی لەپرۆسەكە راگەیاندووە.

بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە پەیامەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە تێدا هاتووە: "هیچ گومانی تێدا نییە، گەلی كوردستان خاوەنی مافی دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیەتی، بێدوودڵی دەنگی من‌و هاودیدەكانمان، لەگەڵ دەنگی زۆرینەی گەلی كوردستان، بۆ سەربەخۆییە".

بەرهەم ساڵح راشیگەیاندووە، بەڵام "دەسەڵاتی باش‌و دادپەوەر، حوكمڕانی باش، ئامڕازی بەجێگەیاندنی سەربەخۆییە، ستەمكاری‌و لەدەستدانی متمانەی هاووڵاتی بەحوكمڕانی سەرچاوەی هەڕەشە‌و مەترسین بۆ سەربەخۆیی".

ناوبراو جەختیشیكردووەتەوە، كە بێگومان بەڵێی "ئێمە بۆ سەربەخۆیی پێداگریشە لەسەر حوكمڕانی باش‌و دادپەروەری خزمەتگوزاری هاووڵاتییان، پێداگرییە لەسەر یەكخستنی هێزی پێشمەرگەو دامەزراوەكانی حوكمڕانی دیمكراتی".

بەرهەم ساڵح هەروەها رایگەیاندووە "بڕواشمان وایە، لەم ڕوەوە بڕیاڕی ژیرو مەدروس، دایەلۆگ لەگەڵ بەغداو دراوسێكان‌و كاركردن لەسەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە، بۆ ئەوەی سەربەخۆیی كوردستان ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی‌و ئاشتەوایی بۆ گەلی كوردستان‌و بۆ ناوچەكە".

بەرهەم ساڵح، باسی لەوەش كردووە، سەربەخۆیی تەنیا بۆ ئەم نەوەیە نییە، گەنجانی ئەم وڵاتەو نەوەكانی داهاتوو لەگەڵ ئاكامی بڕیاڕی ئەمڕۆمان دەژین، بۆیە دەبێت بە بەرپرسیارییەتییەوە هەنگاوبنێین، دایەلۆگ‌و تیگەیشتنمان لەگەڵ گەلانی دراوسێ پێویستە بۆ دورخستنەوەی كوردستانی ئەمڕۆو ئایندەیە لەئاشووب‌و شەڕ".

قسەكانی بەرهەم ساڵح لەكاتێكدایە، كە بەم دوایانە ناوی قەوارەیەكی سیاسی بەناوی "هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری" لەكۆمسیۆن تۆماركرد، بۆ ئەوەی بەشداری لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوو لەعێراق‌و هەرێم بكات.

هـ ـ ح

بەپەلە