مانۆڕی سوپای توركیا لەنزیك سنوورەكانی هەرێم بەردەوامە

کوردستان

20/09/2017‌ 414 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مانۆڕی سوپای توركیا لەنزیك دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لەسەر سنووری هەرێم پێینایە رۆژی سێیەم.

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاویكردەوە، مانۆڕی سەربازانی سوپای توركیا لەشارۆچكەی سلۆپی‌و لەنزیك خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل بەردەوامی هەیە، كە رۆژی پێشووتر دەستیپێكردبوو.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، كە مانۆڕەكە سێ كیلۆمەتر لەدووری سنوورەوە بەردەوامی هەیەو چەندین شۆفڵ سەرقاڵی دروستكردنی رەبایەن. 

هەروەها چەندین ئۆتۆمبیلی سەربازی‌و تانك جێگیركراو‌و بەردەوام تانكەكان مانۆڕ دەكەن‌و چەندین چادریش بۆ سەربازەكان هەڵدراون.

مانۆڕە سەربازییەكە سێ‌ رۆژە دەستیپێكردووە، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ پرۆسەی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە 25 ئەم مانگە، كە بڕیارە مانۆڕەكەش تا 26 مانگ بەردەوامی هەبێت.

هـ ـ ح