سەرۆكی پەرلەمانانی عەرەبی داوایەك ئاراستەی بارزانی دەكات

کوردستان

21/09/2017‌ 814 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەشعەل سەلمی سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی داوای لەمەسعود بارزانی كرد ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دوابخات.

مەشعەل سەلمی لەمیانی بەیاننامەیەك ئەمڕۆ پێنج شەممە داواكەی ئاراستەی مەسعود بارزانی كردووە، ئەوەش دوای كۆبوونەوەی پەرلەمانی عەرەبی، كە لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانی كردووە. 

سەلمی لەبەیاننامەكەدا راشیگەیاندووە، پەرلەمانی عەرەبی لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێم نییە، بەتایبەتی لەم كاتەدا، كە دۆخی عێراق‌و ناوچەكە دۆخێكی گونجاو نییە.

سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی جەختی لەپشتگیری پەرلەمانەكە بۆ دۆسییەی كورد لەعێراق كردووەتەوەو رایگەیاندووە، دەبێت مافی كورد لەو وڵاتە دابینبكرێت.

مەشعەل سەلمی جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە پەرلەمانی عەرەبی لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراقەو نایەوێت خاكی ئەو وڵاتە دابەشبكرێت‌و رووبەڕووی هەر هەوڵێك دەبنەوە لەو بارەوە بدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە رۆژی 25 ئەم مانگە ریفراندۆمی هەرێم ئەنجامبدرێت، كە ئەمە كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هاتووەو كاردانەوەكانیش بەردەوامی هەیە.

هـ ـ ح