سەركردایەتی كورد بەپشتگیری ئیسرائیل بۆ ریفراندۆم "دڵخۆشن"

کوردستان

23/09/2017‌ 1210 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان بەپشتگیری ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان "دڵخۆشن".

رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمزی ئەمریكی راپۆرتێكی لەبارەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ‌و پشتگیرییەكانی ئیسرائیل لەبارەی پرۆسكەكە بڵاوكردەوە، كە تێدا رایگەیاندووە، سەركردایەتی سیاسی كورد بەو پشتگیرییە "خۆشحاڵن".

رۆژنامەكە راشیگەیاند، سەرەڕای "خۆشحاڵی" سەركردایەتی سیاسی كورد، ئەو پشتگیرییەش بەهەنگاوێكی باشی نێودەوڵەتی دەبینن بۆ پشتگیری ریفرادۆمی هەرێم.

ریفراندۆمی هەرێم رۆژی 25 ئەم مانگە بەرێوەدەچێت، كە بینیامین نەتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پێشتر رایگەیاند، كە ئەوان پشتگیری ریفراندۆمی هەرێم دەكەن.

وڵاتی ئیسرائیل یەكەم وڵاتە پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان دەكات‌و بەپێی رۆژنامە ئەمریكییەكەش تائێستا ئەو پشتگیرییە كاریگەرییەكی نێودەوڵەتی بەدوای خۆی نەهێناوە.

هـ ـ ح