ئێران ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی هەرێم دادەخات

کوردستان

24/09/2017‌ 723 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەیوان خوسرەوی وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەی بەڕووی هەرێمی كوردستان داخستووە.

كەیوان خوسرەوی ئەمڕۆ یەك شەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، كە لەسەر داوای بەرپرسانی عێراق ئێران بڕیاریداوە سنووری ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی هەرێمی كوردستان دوابخات‌و گەشتەكانی نێوان هەردوولا رابگرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە سبەی دوو شەممە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت، كە بەپێی زانیارییەكان ئەوە كاردانەوەی لایەنی ئێرانە لەو بارەوە.

پێشتر ئێران بەفەرمی راگەیاندبوو، كە ئەگەر ریفراندۆمی هەرێم ئەنجامبدرێت، ئەوە داخستنی سنوورەكان‌و بژاردەی تریش لەو بارەوە دەگرنە بەر.

هــ ـ ح