شارپرێس:
فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی ئاڵتونی عێراق كه كورده و له‌ماوه‌ی ڕابردوودا تۆمه‌تباركرا به‌وه‌ی، هێزه‌كه‌ی به‌شداربوون له‌هیرشكردنه سه‌ر شاری كه‌ركوك، بۆ سه‌ری ساڵ له‌شاری هه‌ولێر بوو.
فازڵ به‌رواری فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی ئاڵتونی، كه له‌ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری شاری كه‌ركوك، هێزه‌كه‌ی به‌شداری گرتنی شاری كه‌ركوكی كرد، شه‌وی ڕابردوو له‌شاری هه‌ولێر به‌شداری ئاهه‌نگی هاتنی ساڵی نوێی كرد، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌شێك له‌به‌رپرسای یه‌كێتی، فازڵ به‌رواری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی "ڕۆڵی له‌داگیركردنی شاری كه‌ركوكدا هه‌بوو".
له‌ماوه‌ی ڕابردووش‌دا له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هه‌واڵ وه‌ستا ڕه‌سوڵ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری چواری باشوری كه‌ركوك له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند "خوێنی شه‌هیده‌كانی پێشمه‌رگه له روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ئه‌ستۆی لیوا فازڵ به‌راوری-یه كه فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی ئاڵتونی عێراقه".
ڕ . ج