نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بە بەرزی مایەوە

جیهان

20/05/2018‌ 366 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بە بەرزی مایەوە، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەی لەماوەی هەفتەی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 11 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی 78.61 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 19 سەنت بەرێژەی 0.18% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 71.35 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو بەهۆی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە، بەشێوەیەك هەر بەرمیلێكی بە 80 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هـ ـ ح