شارپرێس:
ئەندرێس ئێنێستای ئیسپانیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە جێگرەوەی خۆی لەیانەی بەرشەلۆنە دیاریكرد.
ئەندرێس ئێنێستا، دوای ئەوەی شەوی رابردوو كۆتا یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامدا، جێگرەوەی خۆی لەیانەكە دیاریكرد، كە ماوەی 22 لەو یانە كەتەلۆنییەو 14 ساڵ یاری بۆ تیپی یەكەم كردووەو 32 نازناوی بردووەتەوە.
ئێنێستا لەمیانی لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی باسی لەوە كردووە، كە فیلیپ كۆتینیۆ و دینیس سوارێز، كارلیس ئەلینیا، ئەو یاریزانانەن دەتوانن جێگەی لەبەرشەلۆنە بگرنەوە.
ئێنێستا لەدوای یانەی بەرشەلۆنە لەئەوروپا یاری ناكاتو ئەگەر زۆرە روو لەیانەیەكی ژاپۆنی بكات، كە تائێستا ئەو پرسە یەكلانەكراوەتەوە.
هـ ـ ح