شارپرێس: تۆ دەتوانی ئۆتۆمبیلێكی زۆری "بۆگاتی شیرۆن"ی 2018 بكریت، بەڵام نەك ئۆتۆمبیلە ئەسڵییەكە، بەڵكو بچووكراوەی ئەو ئۆتۆمبیلە. كۆمپانیای "لیگۆ" نموونەی ئەو ئۆتۆمبیلە بەنرخەی بەشێوەی بچووك دروستكردووە، كە نرخی ئۆتۆمبیلەكە لەبنەڕەتدا 3 ملیۆن دۆلارە، بەڵام ئەو كۆمپانیایە ئۆتۆمبیلە بچووكەكە بە 350 دۆلار دەفرۆشێت. كۆمپانیاكە راشیگەیاندووە، 4000 دانەی لەو ئۆتۆمبیلانە دروستكردووەو بەم نزیكانە بەكوالێتی بەرز دەیخاتە بازاڕەكانی جیهان.