كوردو سوننە لەعێراق پشتگوێناخرێن
خەمیس خەنجەر ناوەڕۆكی لێكتێگەیشتنێكی لەگەڵ مەسعود بارزانی ئاشكرادەكات

عیراق

23/06/2018‌ 1614 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خەمیس خەنجەر ئەمینداری گشتی "مشروع العربی فی العراق"، كە یەكێكە لەهێزە سوننییەكان ناوەڕۆكی لێكتێگەیشتنێكی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكراكرد.

خەمیس خەنجەر لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، لێكتێگەیشتنەكەی لەگەڵ بارزانی ئەوەیە، كە رێگەنادەن، كوردو سوننە لەعێراقی داهاتوو پشتگوێبخرێت، بەتایبەتی لەلایەن لایەنە شیعییەكانەوە.

ئەو سەركردەیەی سوننەكانی عێراق راشیگەیاند، سوننەو كورد ئێستا سەرقاڵی خۆ رێكخستنەوەن، بۆ ئەوەی بەیەكگرتوویی بچنە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.

خەمیس ئەوەشی ئاشكراكرد، سوننەو كورد دوو پێكهاتەی سەرەكی عێراقن‌و هیچ لایەنێك ناتوانێت بەبێ‌ ئەو پێكهاتانە حكومەتی داهاتووی عێراق بەزۆرینە دروست بكات.

هەروەها ئاشكرایكردووە، ئەوان جگە لەكورد، لەگەڵ لایەنە شیعییەكانیش گفتوگۆ دەكەن، بۆ ئەوەی كار بكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق، كە بەقسەی ئەو گفتوگۆكان ئێستا دەستیپێكردووەو بەردەوامیشی هەیە.

هـ ـ ح