ڤیدیۆ.. Jeep نمایش بەنوێترین ئۆتۆمبیلی دەكات

جیهان

10/08/2018‌ 1022 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای Jeepی ئەمریكی نمایشی بەنوێترین ئۆتۆمبیلی كرد، كە لەجۆری "Compass"ە.

ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی دوو جۆر بزوێنەری "Tigershark"ی بەنزینە، كە یەكێكیان چوار بستۆنەو هێزی لەنێوان 150 بۆ 175 ئەسپیدایەو ئەوی تریش شەش بیستۆنە، كە هێزەكەی لەوان زیاترە.

ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی دیزانێكی جوانەوەو لەناویشەوە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندییە، بەتایبەتی بوونی شاشەیەكی گەورە بەقەبارەی 7 ، كە بەلەمس كاردەكات.

ئۆتۆمبیلی "Compass"، قەبارەیەكی گەورەی هەیەو بەرزییەكی باشی هەیە، ئەویش  216 ملیمە لەزەوییەوە، لەگەڵ تایبەتمەندی خێرایی ئۆتۆماتیك.

هـ ـ ح