لایەنەكانی دەسەڵات لەپشت هەوڵەكەوەن
شارپرێس هەوڵێك بۆ ئەنجامدانی ساختەكاری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرادەكات

کوردستان

14/08/2018‌ 2096 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لایەنەكانی دەسەڵات لەهەرێمی كوردستان هەوڵێكی نوێیان هەیە، بۆ ئەوەی ساختەكاری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس كەوتووە، هەوڵەكەی ئەو لایەنانە خۆی لەدروستكردنی ناسنامە بۆ هەزارەها كەس دەبینێتەوە، ئەوەش بەهۆی بوونی هەزارەها ناوی مردوو، ئاوارە لەلیستی تۆماری دەنگدەراندا.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لایەنەكانی دەسەڵات لەرێگەی مەكتەبی رێكخستن لەهەولێرو سلێمانی‌و دهۆك هەوڵەكە دەدەن‌و لەئێستا دەستیپێكردووەو بڕیارە بەردەوامیشی هەبێت.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30ی ئەیلوولی داهاتوو بەرێوەدەچێت، كە كۆمسیۆن باس لەوە دەكات، لیستی تۆماری دەنگدەرانی پاككردووەتەوە، بەڵام شارپرێس ئەوەی زانیوە، كە ئەو لیستە بەپێی پێویست پاكنەكراوەتەوە، كە هەر ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانی لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات.

هـ ـ ح