ئینزانگی لە ڕاهێنەرایەتی بۆلۆنیا دورخرایەوە

وەرزش

17/09/2018‌ 174 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فیلیپۆ ئێنزانگی راهێنەری یانەی بۆلۆنیا لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی دووردەخرێتەوە.


ئەمڕۆ دوشەممە  سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە "ئێنزاگی بەهۆی خراپی ئاستی یانەکەی لە خولی سێریا ئەی ئیتاڵیا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە".


 سکای سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەداوە "چیزاری پراندێلی زۆر نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بۆلۆنیا بۆ شوێنگرتنەوەی ئێنزاگی راهێنەر".

یانەی بۆلۆنیا لە 5 یاریدا تەنیا 1 خاڵی هەیە و لە ریزبەندا پلەی 18ی گرتووە.


 پراندێلی لە ئیتالیا راهێنەرایەتی یانەکانی فیۆرێنتینا، رۆما، پارما و کیڤۆ ڤیرۆنای لە ئەستۆبووە، هەروەها ماوەیەک راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتالیاش بووە.
هـ ـ ر