شارپرێس:
پزیشكه‌كان هۆشداریده‌ده‌ن له‌وه‌ی، ئه‌و قاوانه‌ی بۆ ئاماده‌كردن ئاسانن‌و به‌قاوه‌ی خێرا ناسراون‌و به‌یه‌ك كوپ ئاو ئاماده ده‌كرێن، زیانه ته‌ندروستییه‌كانی له‌سوده‌كانی زیاتره.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی، ئه‌و قاوانه‌ی به قاوه‌ی خێرا ناسراون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بۆ دروستكردنی چه‌ندین ڕێگه‌ی ئاسان گیراوه‌ته‌به‌ر، هه‌روه‌ها چه‌ندین جۆر ره‌نگ‌و مادده‌ی پارێزه‌ری تێكراوه، زیانێكی زۆری بۆ ته‌ندروستی هه‌یه، به‌راورد به قاوه‌ی ده‌نك كه قاوه‌یه‌كی سروشتییه.
یه‌كێكی دیكه له‌و جۆرانه‌ی قاوه كه به‌وته‌ی پزیشكه‌كان زیانی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه، ئه‌و جۆرانه‌یه كه تامی جیاواز یاخود خواردنی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ ده‌كرێت، كه به‌وته‌ی ئه‌وان، زیانی گه‌وره‌ی بۆ گه‌ده هه‌یه.
پزیشكه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، قاوه خێراكان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هۆرمۆنه‌كان داده‌نێت، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تایه‌كه بۆ توشبوونی مرۆڤ به‌چه‌ندین نه‌خۆشیی.
ڕ . ج