وه‌رگێرانی : لوقمان حاجی قادر
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕۆژنامه‌یه‌كی خه‌لیجی دیارترین ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئاشكرا كردوون كه عادل عه‌بدول مه‌هدی بۆ كوتله سیاسییه‌كانی داناون بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ، ئاماژه‌ی به‌وش كردووه كه له ئه‌گه‌ری هه‌ر فشارێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ سه‌ر عه‌بدول مه‌هدی ، ئه‌وا ناوبراو ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه و هۆكاره‌كانیشی بۆ خه‌ڵك ڕوون ده‌كاته‌وه.
ڕۆژنامه‌یه‌كی عه‌ربیش له‌سه‌ر زاری گه‌وره به‌رپرسێكی حكومه‌ته‌ته‌وه ئاشكرای كردووه "عادل عه‌بدول مه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیری ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت پاڵپشتی ته‌واوی كوتله سیاسییه‌كان و پیاوانی ئاینی هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی".
ڕۆژنامه له زاری به‌رپرسیكی حكومییه‌وه ده‌ڵێت كه " عه‌بدول مه‌هدی ڕه‌شنوسێكی پێشكه‌ش به سه‌ركرده سیاسییه‌كان كردووه كه هه‌موو ئه‌و خاڵانه له خۆی ده‌گرێت كه به هێڵی گشتییان ده‌زانی له كۆششه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و خستنه‌به‌رده‌ستیشی له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا".
هه‌ر به گویره‌ی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه مه‌رجه‌كان ئه‌وه له خۆ ده‌گرن كه خودی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو ئه‌و پرۆگرامه حكومییه دابنێت ، به‌و پێیه‌ی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تی شكست و سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
ڕه‌شنوسه‌كه شیمانه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیش له‌خۆی ده‌گرێت بۆ 22 وه‌زاره‌ت ، هه‌ندێك وه‌زاره‌تی دیكه‌ش لێكده‌درێن یان هه‌ڵده‌وه‌شێندرینه‌وه ، پۆستی دیكه‌ی تازه‌ی وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری خزمه‌تگوزارییه‌كان و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ بۆ كاروباری ئاسایشی نیشتمانی دروست ده‌كرێن.
له‌و خاڵانه‌ش كه عه‌بدول مه‌هدی خستونیه‌ڕوو كه له پرسی لادانی وه‌زیر و بریكاره‌كانیان و دۆسییه‌ی ئه‌و پاره‌وپولانه‌ی به هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه به‌فیڕۆدراون ، كه‌س ده‌ستتێوه‌ردان نه‌كات.
سه‌رۆكی حكومه‌تیش سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پاڵاوتنی وه‌زیره‌كان له لایه‌ن كوتله سیاسییه‌كانه‌وه واتای ئه‌وه نییه كه هه‌ر ده‌بێت دیاری بكرێن ، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه چه‌ند وه‌زاره‌تێكی وه‌ك كاره‌با و شاره‌وانییه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن به كه‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆكان بسپێردرێن. ده‌بێت ڕێگری له ده‌ستتێوه‌ردانی دۆسییه‌ی ئه‌منی و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانیش بكرێت ، به تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان و سه‌رۆكی فیرقه سه‌ربازییه‌كان و سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس.
هه‌ر به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه ، "عه‌بدول مه‌هدی پرسی ڕازی بوونی هێزه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌شنووسه‌كه به مه‌رجێكی سه‌ره‌كی داوه‌ته قه‌ڵه‌م بۆ به‌رده‌وام بوون له پڕۆسه‌ی حكومه‌ت و ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی" ، ئاماژه‌شی به‌وه كردووه كه " له ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ر فشاریكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه و هۆكاره‌كانیشی بۆ خه‌ڵكی عێراق ڕوون ده‌كاته‌وه".
عه‌بدول سه‌لام مالكی په‌رله‌مانتاری هاوبه‌ندی ده‌وڵه‌تی یاساش هه‌فته‌ی پێشوو ئه‌وه‌ی ئاشكرای كردووه كه لایه‌نی سیاسیی هه‌ن و فشار ده‌كه‌نه سه‌ر عه‌بدول مه‌هدی و ناویشی نه‌هێناون ، فشاری ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌ندێك له وه‌زاره‌ته لێكدراوه‌كان وه‌ك خۆیان لێ بكرێته‌وه و وه‌زیره كۆنه‌كانی پێشووش پۆستی وه‌زاریان پی بدرێنه‌وه. هه‌ندێك لایه‌نیش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر مل بۆ ئه‌و فشارانه بدرێت ئه‌وا ئاشكرای ده‌كه‌ن بۆ ڕای گشتی.