ڤایرۆسێكی مەترسیدار دەبێتە هەڕەشە بۆ ئەو مۆبایلانەی سیستەمی "ئەندرۆید"یان هەیە

جیهان

16/10/2018‌ 1089 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایانی تۆڕی "Cisco" جۆرێكی ڤایرۆسی مەترسیداریان ئاشكراكرد، كە هەڕەشەیە بۆ سەر ئەو مۆبایلانەی سیستەمی "ئەندرۆید" بەكاردەهێنن.

بەپێی تۆڕەكە لەرێگەی ئەو جۆرە ڤایرۆسەوە، دەتوانرێت بچێتە ناو سیستەمی ئەندرۆیدی مۆبایلە زیرەكەكان‌و سەرجەم زانیارییەكانی ناو ئەو مۆبایلە ببرێت.

ناوی ڤایرۆكە "GPlayed"، لەرێگەی "Google Play" دزە دەكاتە ناو مۆبایلە زیرەكەكان‌و لەشاشەكەدا دەنووسرێت "Google Play Marketplace".

هـ ـ ح