ئاوی پرتەقاڵ‌و سەوزەوات بۆ پاراستنی مێشك ‌و یادەوەری باشە

تەندروستی

02/12/2018‌ 517 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵەرانی زانكۆی هارڤارد دەڵێن، گونجاندنی ئاوی پرتەقاڵ‌و سەوزەوات لەڕژێمی خواردندا لە پاراستنی مێشك و یادگەدا یارمەتیدەرن.

ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی 20 ساڵە لەسەر پیاوان نیشانیدەدات، ڕژێمی خواردنی پڕ لە سەوزەواتی پان بەڕەنگی سەوزی تاریك، پرتەقاڵ و سەوزەواتی سوور ڕەنگ، جۆرەها توو، ئاوی پرتەقاڵ لەگەڵ كەمبوونوەی وردەوردەی مێشكەوە پەیوەندی هەیە.

"چانگ ژنگ یوئان" سەرپەرەشتی تیمی لێكۆڵینەوە لە زانكۆی هارڤارد، لەمبارەیەوە دەڵێت، ئەم لێكۆڵینەوەیە ئەوە دەردەخات كە چەندە بەكارهێنانی سەوزەوات لە درێژمەودادا دەورێكی گرنگی لە پاراستی كاركردنی مێشك و یادگەدا هەیە.

لەم لێكۆڵینەوەیەدا، زانیاری پێدراوی 28هەزار پیاو لە ئاستی تەمەنی 51ساڵ لێكدرایەوە. بەشداربووان پرسیارنامەیەكیان لە پەیوەندی بەژمارەی ژەمی بەكارهێنانی میوە، سەوزەوات و كەرەستەی خۆراكیتر لە ڕۆژانەدا، لە سەرەتای لێكۆڵینەوەكە و پاش ئەو،  هەرچوارساڵ جارێك بەدرێژایی 20ساڵ خستە ژێر دیراسە كردنەوە.

بەوتەی لێكۆڵەران، میوكان و سەوزەوات پڕ لە مەوادی ئەنتی ئۆكسیدن. ژەمێكی خواردن لە قاڵبی كوپێك میوە یان كوپ و نیوێك ئاوی میوە پێناسە دەكرێت، ژەمێكی سەوزەوات بریتی لە كوپێك سەوەزەواتی كاڵ یان دوو كووپ سەوزەی بەرگ پان پێناسە دەكرێت.

لانیكەم چوارساڵ پێش لە كۆتایی لێكۆڵینەوەكە، كە ڕادەی تەمەنی بەشداربوووانی لێكۆڵینەوەكە بووبووە 73ساڵ، لەوان لەبارەی شارەزایی و مەهارەتی فیكری و یادگەیان پرسیاركرا.

هەر بەوتەی لێكۆڵەران گۆڕان لەیادگەدا لە نیشانەكانی سەرەتای خەلەلی ناسینەوەی كەم بەهەژمار دەهات، كە ئەنجامەكان پیشانیدا لە55% هێشتاكە خاوەن مەهارەی باشیی یادگەیی و فیكریی بوون، ئەم مەهارەو شارەزاییانە لە 38% ئاستێكی مامناوەندیی هەبوو و لە7%خاوەنی مەهارەی لاواز لەبواری یادگەو بیركردنەوە بوون.

لێكۆڵەران ئەوەشیان بۆ دەركەوت پیاوانێك، كە زیاتر سەوزەواتیان بەكاردەهێنا، واتە نزیكەی شەش ژەم لە ڕۆژانەدا، بەبەراورد لەگەڵ پیاوانێك كە تەنها دوو ژەم  سەوزەواتیان لە ڕۆژانەدا دەخوارد، لە34% كەمتر تووشی مەهارەیی لاوازی فیكری بووبوون.

هەروەها ئەنجامەكان ئەوەیان دەرخست، بەشداربووانێك كە هەموو ڕۆژێك ئاوی پرتەقاڵیان دەخوارد، بەبەراورد لەگەڵ پیاوانێك كە كەمتر لە جارێك لەمانگێكدا ئاوی پرتەقاڵیان دەنۆشی، لە47% كەمتر تووشی مەهارەیی لاوازی فیكریی بووبوون.

چانگ ژنگ یوئان، جەختیش لەوە دەكاتەوە، لەوجێگاوەی كە ئاوی میوەكان پڕ لەكالۆرین، باشترە كوپێكی بچووك بە بڕی 115تا 10میلی لیتر لەڕۆژدا بخۆنەوە.