كۆمپانیای مایكرۆسۆفت مۆبایلێكی چەماوە دروست دەكات

جیهان

04/12/2018‌ 394 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت مۆبایلێكی نوێ‌ دروست دەكات، كە مۆبایلەكە توانای چەمانەوەی هەیەو بەسیستەمی ئەندرۆید كاردەكات.

مۆبایلەكە ناوی ئەندرۆمیدا Andromedaو بڕیارە لەساڵی 2019 بكەوێتە بازاڕەكانی جیهان، كە دوو شاشەی هەیەو دەتوانێت بچەمێتەوە.

مۆبایلەكە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزەو تائێستا وردەكاری تایبەتمەندییەكانی نەخراوەتەڕوو، كە كۆمپانیای ماركرۆسۆفتیش هیچ زانیارییەكی لەو بارەوە نەخستووەتەڕوو.

هـ ـ ح