شارپرێس:
وه‌زاره‌تی دادی عێراق ڕه‌تیكرده‌وه هیچ به‌ندكراوێكی نێو به‌ندیخانه‌ی سوسێ هه‌ڵاتبن.
وه‌زاره‌تی دادی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕه‌تیكرده‌وه، هیچ به‌ندكراوێكی نێو به‌ندیخانه‌ی سوسێ له‌پارێزگای سلێمانی هه‌ڵاتبن، هاوكات وه‌زاره‌تی داد ده‌شڵێ:"ڕێكاره ئه‌منیه‌كان له‌نێو ئه‌و به‌ندیخانه‌یه له‌به‌رزترین ئاستدایه، هه‌روه‌ها له‌ژێر چاودێری هێزه هاوبه‌شه‌كاندا شورای ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌كه ده‌پارێزرێت".
وه‌زاره‌تی دادی عێراق داوای له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن كردووه، كه له‌گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان به‌تایبه‌ت پرسی زیندانیان، ورد بن، چونكه به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی داد، ئه‌و بابه‌ته زیان به ئه‌منیه‌تی وڵات ده‌گه‌یه‌نێت.
پێشتر به‌شێك له‌میدیا عێراقیه‌كان هه‌واڵی هه‌ڵاتنی 15 به‌ندكراوی سه‌ر به‌داعشیان له به‌ندیخانه‌ی سوسێ بڵاوكرده‌وه.
ڕ . ج