شارپرێس:
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر
توێژینه‌وه‌یه‌كى تازه كه له ئیكوادۆر ئه‌نجامدراوه ده‌ریخستووه، ئه‌و منداڵانه‌ى ڕۆژانه بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ هێلكه‌یه‌كیان خواردووه، كێشیان به به‌راورد به كێشى هاوته‌مه‌نه‌كانیان كه هه‌موو ڕۆژێك هێلكه‌یان نه‌خواردووه زیادیكردووه.
ئه‌م نه‌خواردنه‌وه‌ى هێلكه به‌شێوه‌یه‌كى ڕۆژانه كێشه ده‌خاته گه‌شه‌كردنى جه‌سته‌ى منداڵه‌وه، به‌مه‌ش باڵاى كورت ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه له ڕێگه‌ى درێژى باڵایه‌وه ناتوانین ته‌مه‌نى بزانین. ئه‌مه‌ش هه‌ر كاریگه‌رى بۆسه‌ر له‌ش نییه به ته‌نها، به‌ڵكو كاریش ده‌كاته سه‌ر گه‌شه‌كردنى ئه‌قڵى منداڵ.
توێژه‌ران ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه هێلكه سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ندى پڕۆتینى زۆرى به‌هادارى خۆراكییه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تى گه‌شه‌كردنى منداڵ ده‌دات.
توێژه‌ران ئه‌و منداڵانه‌یان خسته گروپێكه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كى ڕێكخراوى ڕۆژانه هێلكه ده‌خۆن و شیرنه‌مه‌نیشیان كه‌مكردۆته‌وه، كۆمه‌ڵیك منداڵیشیان له گروپێكى دیكه‌دا ڕێكخست كه به شێوه‌یه‌كى ڕێكخراوى ڕۆژانه هێلكه ناخۆن و شیرنه‌مه‌نیش زۆر ده‌خۆن.
توێژه‌ران ده‌ڵێن ده‌كرێت منداڵى ساواش له ته‌مه‌نى 9 ساڵییه‌وه هێلكه به‌شێوه‌ى هێلكه‌وڕۆن بخوات.
توێژینه‌وه‌كه له لایه‌ن چه‌ند توێژه‌رێكى هه‌ردوو زانكۆى ((كالیفۆڕنیا دایس ئه‌مه‌ریكى )) و (( سانفرانسیسكۆى ئه‌مریكى )) ئیكوادۆرییه‌وه ئه‌نجامدراوه.