تەنیا 4 سەد ملیار دینار بۆ پشكی هەرێم لەپرۆژەی بودجەی عێراق زیادكراوە

عیراق

20/12/2018‌ 550 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق ۲٠۱۹ بەهەموار كراوی گەیشتەوە پەرلەمان‌و پشكی هەرێم تێدا زیادكراوە.

بەقسەی هۆشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری كورد لەلیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پشكی هەرێم نزیكی چوار سەد ملیار دینارێك زیاد بووە.

هۆشیار عەبدوڵڵا شێوەی زیادكردنەكەی خستووەتەڕوو، بەوەی:
دابینكراوی رەشنوسی یەكەم بۆ هەرێم: 9,301,972,869 بووە

دابینكراوی رەشنووسی دووەم بۆ هەرێم: 9,783,025,811

هەروەها رایگەیاندووە، پشكی هەرێم 12,67% ماوەتەوە لەكاتێكدا "داوامان كردبوو بكرێتە لەسەدا 14% بە گوێرەی رێژەی دانیشتوانی هەرێم لە داتاكانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق".

پەرلەمانتارە كوردەكە ئەوەشی راگەیاندووە "ئەو رێژەیە و گۆڕینی بەرپرسیارییەتی وەزارەتی دارایی بوو ، ئێستا، كە نەیانگۆڕیوە بە لیژنەی دارایی و پەرلەمان ناگۆڕێت".

هـ ـ ح