شارپرێس.. حلمى ره‌سول ره‌زا
رۆژنامه‌ى لۆمۆندى فه‌ره‌نسى باسى ئه‌وه‌ى كردوه بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كان له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه له سوریا یه‌كیك له په‌یمانه‌كانى هه‌ڵبژاردنى جێبه‌جێكردوه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا خه‌نجه‌ر له پشتدان بوه له هاوپه‌یمانه‌كانى واشنتۆن له جه‌نگى دژى داعشدا.
سه‌رنوسه‌رى رۆژنامه‌كه له‌سه‌ره‌تادا ده‌نوسێت " له روى مه‌یدانیه‌وه.. هێزه كوردیه‌كان باشترین هاوپه‌یمانى هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وله‌تى بونه له سوریا، و ئه‌وان سه‌رجه‌م باجه‌كانى كشانه‌وه‌ى هێزه ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌ده‌ن كه واشنتۆن رایگه‌یاندوه". هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى " به نزیكه‌یى به‌ته‌نها دژى هه‌موان بوو.. دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمانى به كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكى له سوریا كرد.. ئێمه داعشمان به‌زاند له سوریا.. ئێمه بردمانه‌وه... ئێستا كاتى گه‌رانه‌وه‌ى هێزه‌كانمانه بۆ نیشتمان.. هه‌مویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.. ئه‌وان ئێستا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماله‌كانیان".
لۆمۆند ده‌ڵێ " كێشه‌كه له‌وه‌دایه بریاره‌كه‌ى تره‌مپ به مه‌ترسى له قه‌له‌م ده‌درێت له سایه‌ى ئه‌م دۆخه پڕململانێیه‌ى ئێستادا ... به پێچه‌وانه‌وه‌ى قسه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاوه، رێكخراوى داعش تا ئێستا نه‌به‌زیوه.. راسته له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردودا شار‌و زه‌وى زۆرى له دسه‌تداوه له عێراق و سوریا، به‌لام رابه‌ره‌كه‌ى ئه‌بو بكر به‌غدادى تا ئێستا له ژیاندا ماوه و 20 تا 30 هه‌زار جه‌نگاوه‌رى له گه‌ڵدایه له‌ناوچه‌ى سنورى عێراقى - سوری".
به گوێره‌ى رۆژنامه فه‌ره‌نسیه‌كه كێشه‌ى دووه‌م بریتیه له‌وه‌ى كه " بریارى كشانه‌وه‌ى تره‌مپ ته‌نها مۆسكۆ و تاران و دیمه‌شق رازى ده‌كات له‌لایه‌كه‌وه، ئه‌نقه‌ره‌ش له‌لایه‌كى تره‌وه"، به‌ڵام بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانى واشنتۆنه‌وه پێشوازى لێنه‌كرا له هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، له‌وانه فه‌ره‌نساو بریتانیا. رۆژنامه به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌لێت " به‌ڵام به‌رهه‌ڵستكارى راسته‌قینه‌ى ئه‌م بڕیاره له واشنتۆن بو، هه‌روه‌ك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى یه‌كسه‌رى هه‌ریه‌ك له وه‌زیرى به‌رگرى جیمس ماتێس و نێرده‌ى ئه‌مه‌ریكى بۆ هاوپه‌یمانێتى نێدو ده‌وڵه‌تى دژى داعش برێت مه‌كگۆرگى به‌دواداهات، تا ئه‌و راده‌یه‌ى ناره‌زایى له‌ناو به‌ره‌ى هه‌لۆكانی نزیك له سه‌رۆكێشدا دروست كرد، كه خۆى له راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى جۆن بۆلتۆندا بینیوه.. پێده‌چێت دۆخه‌كه شلۆق بێت".
لۆمۆند ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات " پێده‌چێت دۆناڵد تره‌مپ بریاره‌كه‌ى به تاك لایه‌نه دابێت، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره، به‌بێ هیچ دانوستانێك له‌سه‌ر هیچ ده‌سكه‌وتێكى به‌رانبه‌ر، وا ده‌رده‌كه‌وێت له ناوه‌رۆكدا سه‌رۆكى روسیا ڤلادێمیر پۆتین براوه‌ى یه‌كه‌م بێت".
به‌ڵام به‌لاى هاوتا توركیه‌كه‌یه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، رۆژنامه‌كه ده‌لێت تره‌مپ توركیاى كرد به بالى چه‌كدارى واشنتۆن له جه‌نگى دژى داعشدا له سوریا، هه‌روه‌ها چراى سه‌وزى تره‌مپى بۆ داگیرساند دژى كورده‌كان.
لۆمۆند واى داده‌نێت بریارى دۆنالد تره‌مپ به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سوریا – شوره‌یى و خه‌نجه‌ر- له پشتتدانى هێزه كوردیه‌كانه كه باشترین هاوپه‌یمانى هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وله‌تى بون كه واشنتۆن سه‌رپه‌رشتى ده‌كرد دژى داعش.. ئاماژه‌شى به‌وه كردوه، كورده‌كان ئێستاش رۆژانه روبه‌روى چه‌كداره‌كان ده‌بنه‌وه، سه‌ره‌راى پاسه‌وانى كردنى هه‌زاران زیندانیكراو؛ كه ره‌نگه ئه‌وان نه‌بن له جیهاندا بلاو ببنه‌وه، به‌تایبه‌تى له ئه‌وروپادا. هه‌روه‌ها رۆژنامه فه‌ره‌نسیه‌كه واى ده‌بینێ، كورده‌كانى سوریا له‌پاش ئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانه‌كه‌یان ده‌ستبه‌رداریان بوو، ئێستا له نێوان ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شقدا گیریان خواردوه.
له كۆتاییدا، رۆژنامه‌كه ده‌نوسێت " ئێستا هۆشدارى به‌هه‌مو لایه‌ك دراوه... قسه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هیچ نرخێكى نییه... ده‌توانى به‌شدارى له جه‌نگێكدا بكه‌ى كه ئه‌گه‌ر به پۆلین كردن بێت له سه‌رجه‌م جیهاندا ئه‌وا جه‌نگێكى دادگه‌ره، هه‌زاران جه‌نگاوه‌ر له‌م جه‌نگه‌دا گیانیان به‌خشیوه، پاشان له رێى تویتێكى بچوكه‌وه له تویته‌ر ده‌ست به‌ردارت بێت...ئه‌مه ئه‌و ناپاكیه‌یه كه جوانترین هه‌واڵ بو بۆ داعش له‌ماوه‌یه‌كى دورودرێژدا".