مۆناكۆ كڕینی فابریگاسی بەفەرمی راگەیاند

وەرزش

12/01/2019‌ 456 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی مۆناكۆی فەرەنسی بەشێوەیەكی فەرمی كڕینی سیسیك فابریگاسی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی چیڵسی راگەیاند.

یانەی مۆناكۆ لەبەیاننامەیەك رایگەیاندووە، كە بەگرێبەستێك‌و بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ‌و تا ساڵی 2022 ئەو یاریزانە ئیسپانییەی لەیانەی چیڵسی كڕیوە.

رۆژی هەینی یانەی مۆناكۆ كڕینی ئەو یاریزانەی راگەیاندو بەمیدیاكانی ناساند، كە درێسی ژمارە 44 دەپۆشێت لەو یانە فەرەنسییە.

هـ ـ ح