یانەی ریاڵ مەدرید یاریزانێكی پاریس سان جێرمانی دەوێت

وەرزش

14/01/2019‌ 391 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید چاوی لەیاریزانێكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسییە، كە دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو بكرێت.

بەپێی رۆژنامەی "باییس"ی ئیسپانی، یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو یاریزانی بەرگریكاری یانە پاریسییەكە ماركینیۆس بكرێت.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، یانەی ریاڵ مەدرید بۆ بەهێزكردنی هێڵی بەرگری خۆی ئەو یاریزانە تەمەن 24 ساڵییە بكرێت، كە لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

ماركینیۆس تا ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان هەیە، كە تائێستا دیارنییە ئەو یاریزانە رازییە بەچوونی بۆ یانە مەدریدییەكە.

هـ ـ ح