ژنە پەرلەمانتارێكی بەریتانی بۆ دەنگدان لەسەر برێكست منداڵبوونەكەی دواخستووە

جیهان

16/01/2019‌ 944 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆلیب سدیق ژنە پەرلەمانتاری بەریتانی لەحیزبی كرێكاران رایگەیاند، لەدایكبوونی منداڵەكەی دواخستووە، بۆ ئەوەی بۆ لەكۆبوونەوەی دەنگدان لەیاسای بریكست ئامادەبێت.

كۆبوونەوەكە رۆژی سێ‌ شەممە ئەنجامدراو بەپێی رۆژنامەی "Evening Standard"ی بەریتانی، كە ئەو ژنە پەرلەمانتارە دەنگی لەسەر ئەوە داوە، بۆ ئەوەی بەریتانیا لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا لەسەر برێكست رێككەوتن بكات.

پەرلەمانتارەكە بۆ دوو رۆژ وادەی نەشتەرگەری لەدایكبوونی منداڵەكەی دواخستووە، كە تەمەنی منداڵەكەی ناو سكی 37 هەفتەیەو دەبوو لەرۆژی دوو شەممە نەشتەرگەری بكات.

هـ ـ ح