شارپرێس:
رۆژى 16ى كانونى یه‌كه‌مى 1979، یادى ده‌رچونى پاشاى كۆچكردو – محه‌مه‌د ره‌زا شاى- په‌هله‌ویه له ئێران، دوای ئه‌وه‌ى هه‌ستى كرد هه‌لى مانه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵات لاواز بوه له ئه‌نجامى توندبونه‌وه‌ى خۆپیشانه‌دانه جه‌ماوه‌ریه‌كان له دژى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى له شاره جیاوازه‌كاندا.
له‌هه‌مانكاتدا ئیداره‌ى سه‌رۆكى پێشوترى ئه‌مه‌ریكا – جیمى كارته‌ر- زۆر په‌رۆش نه‌بو بۆ مانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى شا، به‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتێكى سه‌ركوتكه‌ره‌و له بوارى ئازادى راده‌ربریندا باش نیه، بۆیه په‌رۆشى ئه‌وه نه‌بو ده‌ست وه‌ردان بكات له به‌رژه‌وه‌ندى ناوبراودا، هه‌روه‌ك چۆن له ساڵى 1953 دا بۆى په‌رۆش بوو، ئه‌و كاته‌ى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مه‌ریكا هێنایه سه‌رده‌سه‌ڵات و رابه‌رى نیشتمانى – محمد موسه‌ده‌قى- له‌سه‌ر كارلادا.
ئینتیما بۆ رۆژئاوا
محه‌مه‌د ره‌زا شاى په‌هله‌وى له تشرینى یه‌كه‌مى 1919 له تاران له دایك بوه، له ماوه‌ى جه‌نگى سارددا سه‌ر به رۆژئاوا بو، له‌گه‌ڵ پیاوانى ئایینى شیعه‌دا و له‌سه‌روى هه‌موشیانه‌وه ایه الله خومه‌ینى كه پاشان له ساڵى 1963 دا دوورى خسته‌وه بۆ توركیا، روبه‌روى مه‌ترسى بزوتنه‌وه راستره‌وه نیشتمانیه‌كانى ئیران ده‌وه‌ستانه‌وه، ناوبراو كوڕى گه‌وره‌ى ره‌زا شاى په‌هله‌وى بو، پله‌ى ئه‌فسه‌رى هه‌بو له سوپادا و پاشان بوه حاكمى ئێران و ده‌سه‌ڵاتى بنه‌ماڵه‌ى په‌هله‌وى له ئیران دامه‌زراند له ساڵى 1925.
محه‌مه‌د ره‌زا شا له سویسرا خوێندویه‌تى، ساڵى 1935 گه‌راوه‌ته‌وه بۆ ئێران، بریتانیا و یه‌كێتى سۆڤیه‌تى جاران له ساڵى 1941 ئێرانیان داگیر كرد‌و شایان ناچار كرد ئێران به جێبهێڵێ و دووریان خسته‌وه بۆ باشورى ئه‌فریقیا، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ترسى ئه‌مه‌ریكاو سۆڤیه‌ته‌وه بو له‌وه‌ى شا هاوكارى ئه‌لمانیاى نازى بكات و نه‌وتى بۆ ره‌وانه بكات له كاتى جه‌نگدا، و له 16 ئه‌یلولى 1941 محمدى كوریان له ده‌سه‌ڵات دانا.
هه‌ستانه‌وه‌ى موسه‌ده‌ق
له سه‌ره‌تاى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردو ململانێیه‌كى سیاسى توند له نیوان شا و كه‌سایه‌تیه‌كى نیشتمانى –محمد موسه‌ده‌ق- سه‌ریهه‌لدا، و له ئازارى 1951 دا موسه‌ده‌ق سه‌ركه‌وتو بو له رواندنى پرۆژه یاسایه‌ك له په‌رله‌مان بۆ خۆماڵى كردنى سامانه نه‌وتیه‌كان؛ كه بریتانیا ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتبو.
ده‌سه‌ڵاتى موسه‌ده‌ق به شیوه‌یه خێرا گه‌وره ده‌بو، له كۆتایى مانگى هه‌مان ساڵدا، محه‌مه‌د ره‌زا شا ناچار بو بیكاته سه‌رۆك وه‌زیران، پاشان بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ ململانێ و ئالۆزى به‌رده‌وام بو، له مانگى ئابى ساڵى 1953 دا، شا ویستى له‌سه‌ر كارلایبدات، به‌ڵام له ژێر فشارى زۆرى لایه‌نگرانیدا شاى ناچار كرد وڵات به‌جێ بهێڵێت، به‌ڵام پاش چه‌ند رۆژیك پشتیوانانى شا و به پاڵپشتى نهێنى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان و بریتانیا محمد ره‌زا گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ته‌ختى ده‌سه‌ڵات.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى نه‌وت له ئێران هیواى زۆرى له‌سه‌ر هه‌ڵچنرابو، به‌لام شا له ساڵى 1954 دا رێكه‌وتنامه‌یه‌كى بۆ دابه‌شكردنى داهاته‌كانى نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانى بریتانیا و ئه‌مه‌ریكا مۆر كرد.
شاى ئێران به هاوكارى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى به جیبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى گه‌شه‌ى نیشتمانى كرد له چوارچێوه‌یه‌كى فراواندا و ناوی لێنا – شۆرشى سپى-، ئه‌م به‌رنامه‌یه تۆڕى رێگا‌و بان و شه‌مه‌نده‌فه‌رو فرۆكه‌خانه‌و ژماره‌یه‌ك به‌نداوو پرۆژه‌ى ئاودێرى گرته‌وه، سه‌ره‌راى زاڵ بون به‌سه‌ر هه‌ندێ نه‌خۆشى له نمونه‌ى مه‌لاریا، و هاندانى گه‌شه‌ى پیشه‌سازى و چاكسازى كردن له زه‌ویه‌كاندا.
نه‌یرانى نوێگه‌رى
سه‌ره‌راى ئه‌وه چه‌ند تیپێكى پێكهێنا بۆ نه‌هیشتنى نه‌خوینده‌وارى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى بۆ دانیشتوانى شوێنه دووره ده‌سته‌كان، له ماوه‌ى ساڵانى شه‌ست و حه‌فتاكاندا شا ویستى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه زیاتر سه‌ربه‌خۆ بكات و مۆركى رۆژئاواى به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت، هه‌ستا به دامه‌زراندنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ل یه‌كێتى سۆڤیه‌ت و وڵاتانى رۆژهه‌لاتى ئه‌وروپا.
شۆرشى سپى جه‌ماوه‌رێتى شاى له ناوخۆدا به‌هێز كرد، به‌ڵام روبه‌روى ئه‌وانه بوه‌وه كه پێیان وابو چاكسازیه‌كان كه‌من، سه‌ره‌راى پیاوانى ئایینى، ئه‌وانه‌ى لایان وابو چاكسازیه‌كان ولات به ئاراسته‌ى رۆژئاوادا ده‌بات و له ئیسلام دوورى ده‌خاته‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌هۆى حوكمه سه‌ركوتكارى و گه‌نده‌لى و دابه‌ش كردنێكى نا دادپه‌روه‌ر له سامانى نه‌وت و سه‌پاندنى به‌هاكانى نوێگه‌رى و توند‌و تیژى ده‌زگاى سافاك (پۆلیسى نهێنى)، روبه‌روى به‌رهه‌لستكاریه‌كى توند بوه‌وه، و لایه‌نه نیگه‌تیڤه‌كانى شا به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌ستى پیده‌كرا، به‌تایبه‌تى پاش ئه‌وه‌ى هاورده‌ى شمه‌ك له ناردنه ده‌ره‌وه‌كانى زیاتر بو له‌گه‌ل سه‌ره‌تاى ساڵى 1973دا.
به‌هۆى توڕه‌یه‌كى فراوانه‌وه له نیو چینه هه‌ژاره‌كان، پیاوانى ئایینى، بازرگانه‌كان، خوێندكاران.. واى كرد له ساڵى 1978 دا جه‌ماوه‌رێتى ایه الله خومه‌ینى په‌ره بسه‌نێ، له‌و كاته‌دا عیراقى به‌جێهێشت و رویكرده پاریس، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى كارى تێكده‌رانه‌و ئالۆزیه‌كانى شاره ئیرانیه‌كان واى كرد چوار حكومه‌تى یه‌ك له دواى یه‌ك شكست بهێنێت.
له 16 كانونى دووه‌مى ساڵى 1979، شا وڵاتى به‌جێهێشت، و خومه‌ینى ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست، له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا شا وازى له عه‌رش نه‌هێنا به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى تاكو ئه‌نجامدانى گشتپرسیه‌ك، كه ریگاى خۆش كرد بۆ دامه‌زراندنى كۆمارى ئیسلامى ئێرانى له 1ى نیسانى ساڵى 1979.
گه‌شتى ئاواره‌یى
شا چه‌ندین گه‌شتى كردوه بۆ میصر و مه‌غریب و دورگه‌كانى بهاما و مه‌كسیك پێش چونه ناوه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وێ له 22 تشرینى یه‌كه‌مى 1979، به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه ، پاش ئه‌وه به دوو هه‌فته خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ر بالوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكادا گرت له تاران و زیاتر له 50 ئه‌مه‌ریكییان وه‌ك بارمته ده‌ستگیر كرد، و داوایان ده‌كرد له‌گه‌ل شادا بیانگۆڕنه‌وه. ئه‌مه‌ریكا ئه‌و داواكاریه‌ى ره‌تكرده‌وه، به‌لام پاش ئه‌وه شا روى كرده ولاتى –په‌نه‌ما- پاشان چوه قاهیره، و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى مصرى ئه‌وكات –ئه‌نوه‌ر سادات- مافى په‌نابه‌رێتى پێدرا.
محه‌مه‌د ره‌زا شا له 27 ى حوزه‌یرانى ساڵى 1980 له مصر كۆچى دوایى كرد له ته‌مه‌نى شه‌ست ساڵیدا، ئه‌و ولاته رێ و ره‌سمى سه‌ربازیان بۆ ته‌رمه‌كه‌ى رێكخست و به ئاماده‌بونى سادات له مزگه‌وتى – الرفاعی- له قاهیره به خاك سپێردرا.
محمد ره‌زا ئه‌و ده‌مه‌ى شازاده‌ى جێ‌نشین بو هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ل كچى شا فاروقى مصردا كردوه، سه‌ره‌راى هاوسه‌رگیریه‌كى تر له‌گه‌ڵ خوشكى شا فاروق له ساڵى 1939، به‌ڵام هاوسه‌رگیریه‌كه به جیابونه‌وه كۆتایى هات له ساڵى 1948 و –فوزیه-ى شاژن گه‌ڕایه‌وه میصر‌و ئه‌میره شانازى له پاش خۆى به‌جێهێشت.
له تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 1960 هاوژینى سێیه‌مى شا – فرح دیبا- منداڵێكى بو به‌ناوى –ره‌زا- و بوه شازاده‌ى جینشین.
ه.م