ئەگەری رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتی‌و گۆڕان لەكۆتایی ئەم مانگە هەیە

کوردستان

17/01/2019‌ 508 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەگەری رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتی‌و گۆڕان لەكۆتایی ئەم مانگە هەیە، ئەوەش بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگاداری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی، گەڕی نوێی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت، كە لەنێوان حیزبەكەی‌و پارتی دیموكرات ئەنجامدراوە، ئەنجامدرار بووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، ئەنجامی گفتوگۆكان بەشێوەیەك بووە، كە لایەنەكان، بەتایبەتی پارتی‌و یەكێتی‌و بزووتنەوەی گۆڕان لێكتێگەیشتنی زۆر هاتووەتە ئاراوەو كۆتایی ئەم مانگە دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی.

پارتی رۆژی دوو شەممەو سێ‌ شەممەی رابردوو گەرێكی نوێی گفتوگۆكانی لەگەڵ یەكێتی‌و گۆڕان بەرێوەبرد، ئەوەش وەك براوەی هەڵبژاردن‌و رەنگە پێكهێنانی حكومەتیش لەنێوان ئەو سێ‌ لایەنە یەكلاببێتەوە.

هـ ـ ح