سەلما حایك نایەوێت پیربوونی خۆی بشارێتەوە (+وێنە)

هەمەڕەنگ

07/02/2019‌ 3238 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی مەكسیكی‌و بەرەگەز لوبانی سەلما حایك، نیگەران نییە بەدەرخستنی تەمەن‌و ناشیەوێت پیربوونەكەی بشارێتەوە.

لەسما حایك، لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام"، كە زیاتر لە 8 ملیۆن فۆڵەوەری هەیە وێنەیەكی "سیلفی" بڵاوكردووەتەوە، كە قژی تاڵە سپییەكانی دیارە.

حایك، كە تەمەنی 52 ساڵە ، كە كچەكەی ئێستا تەمەنی 11 ساڵە لەسەری نووسیوە، من شانازی دەكەم بە تاڵە سپییەكانی سەرم.

ئەمە لەكاتێكدایە، سەلما حایك پێشتر بە قژە جوانەكەی دەناسرایەوە، كە لەنمایشەكان سەرنجی هەموو لایەكی بەلای خۆیدا رادەكێشا.

هـ ـ ح