دەستوەردانەكانی ئیمانوێل ماكرۆن بۆ كاروباری سەركردەكانی جیهان

جیهان

09/02/2019‌ 1860 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا
بەبێ هیچ دوو دڵییەك سەرۆكی فەرەنسا ئیمانۆیل ماكرۆن ئامۆژگاری پێشكەشی هاوتا نێودەوڵەتییەكانی دەكات، لەگەڵ ئەوەی جەماوەرییەی ناوخۆیی لاواز بووە، بۆیە لێرەدا پرسیارێك دروست دەبێت، ئایا ناوبراو كەسێكی گونجاوە بۆ ئەوەی ئامۆژگاری هاوتاكانی بكات؟

لەگەڵ ئەو كێشە نێودەوڵەتییانەی بونیان هەیە، ماكرۆن بەردەوام ئاماەبووە بۆ گەیاندنی زانینەكان و پێشكەشكردنی رێنمایی‌و ئامۆژگارییەكانی بۆ سەركردەكانی جیهان دەربارەی كێشە ناوخۆییەكانیان، بەڵام ئەگەر رەخنەكان رووبەرووی خۆی ببنەوە، ئەوا كەمتر قبوڵی دەكات.

نمونە لەسەر ئەمە، ئەو كاردتنەوە توندەی بوو لەم هەفتەیەدا، كاتێك كۆمەڵێك لە هێلەك زەردەكان چاویان بە بەرپرسە ئیتاڵییەكان كەوت، زۆر بەخێرایی بانگهێشتی باڵوێزی ولاتەكەی كردەوە لە رۆما بۆ راوێژكردن.

گرنگترین ئەو شەش ئامۆژگاریەی ماكرۆن پێشكەشی سەركردەكانی جیهانی كردووە.

مادۆرۆی فەنزویلی "سەرۆكێكی ناشەرعی"یە
ماكرۆن زۆر بەخێرایی بۆچوونی خۆی لەكێشەی فەنزویلا خستەڕو، سەرۆكی ئەو وڵاتەش نیكۆلاس مادۆرۆ-ی بە  گناشەرعی" وەسف كردو دەستی بۆ سەركردی بەرهەڵستكار "خوان گوایدۆ" درێژ كرد. 

ئەمە لە كاتێكدا رێژەی پشتیوانی ناوخۆی ماكرۆن لە 30% ەوە بۆ 18% دابەزیوە.

پێشكەشكردنی چەند محازەرەیەك دەربارەی "مافەكانی مرۆڤ" لەمیسر
لە كۆتا سەردانیدا بۆ قاهیرە، ماكرۆن داوای لەهاوتا میسرییەكەی "عبد لفتاح سیسی" كرد زیاتر پارێزگاری لەمافەكانی مرۆڤ و كەرامەتی تاك بكات، لەو كاتەدا، خۆپیشاندەرە هێلەك زەردەكان لەفەرەنسادا رووبەرووی لێدان‌و توندوتیژی دەبوونەوە لە شەقامەكانی پاریسدا.

چوونە نێو كێشە یاسایەكانی ژاپۆن 
ماكرۆن رەخنەی لە وڵاتی یابان گرت لەدوای دەستگیركردنی "كارلۆس گسن"، سەرۆكی كۆمپانیای پێشووی نیسان و هەڵگری رەگەزنامەی فەرەنسی، بەهۆی ڕاگرتنییەوە، بەوەی ماوەی راگرتنەكەی درێژ بووەو توندوتیژی بەرانبەر كراوە.

ئەم لێدوانەی ماكرۆن بووە مایەی تورەكردنی سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی یابان "یوشیهاید سوجا"و لە قسەكردنیدا بۆ رۆژنامەنووسەكان وتی: حكومەتی ژاپۆنییەكان نابێت دەستوەردان لەو كێشەیەدا بكەن.

بڕیاری ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان
لەهەنگاوێكی بێزاركەردا بۆ توركیا، ماكرۆن رایگەیاند وڵاتەكەی یادی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان لە توركیای عوسمانی دەكاتەوەو وتی: فەرەنسا ولاتێكە دەزانێت مێژوو چۆن بووە.

لەبەرانبەردا ئیبراهیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا وتی: ماكرۆن موسیبەت و كێشە سیاسییەكانی وڵاتەكەی لە بیر چووە و هەوڵ دەدات رووداوە مێژووییەكان بگۆرێت بۆ كێشەی سیاسی.

سەرزەنشتكردنی ترامپ بەهۆی كشانەوەی لە سوریا
ماكرۆن رەخنەی لەبڕیاری سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ گرت بەهۆی كێشانەوەی هێزە ئەمەریكییەكان لە سوریاو وتی: زۆر بە توندی بەداخە بۆ ئەو بڕیارەی ترەمپ. ئەوەشی دووپاتكردەوە وەك هاوپەیمنێك لەسەر فەرەنسا و ئەمەریكا پێویستە پێكەوە بجەنگێن و پێویستە ترەمپ ئەو هاوپەیمانەبێت كە پشتی پێ ببەسترێت. لای خۆیەوە ترەمپ دوو دڵ نەبو لە لامدانەوەی و لە تویتێكدا باسی دابەزینی ئاستی جەماوەرێتی ماكرۆنی كرد.

ڤیستیڤاڵی راوێژكاری "زیادەرۆیی" لە ئەفریقا
ماكرۆن رووبەرووی رەخنەی زۆر هاتەوە لەكاتی سەردانیكردنی بۆ ئەفریقا لە ساڵی رابردوو، لەوێ جەزائیر ئامۆژگاری كرد بەوەی  فۆكەس نەكاتە سەر رابردووی ئیستعماری. 

هەروەها ماكرۆن گاڵتەی بەسەرۆك "بۆركینا فاسۆ" كرد بەهۆی ئەوەی وڵاتەكەی كێشەی وزەی هەیە، لە هەمان كاتدا ركابەرەكەی سەرۆكایەتی پێشووی ماكرۆن ئەم لێدوانانەی بەلوت بەرزی و نزیك لە رەگەز پەرستی دایە قەلەم. 

ماكرۆن بۆ بن سەلمان: تۆ گوێم بۆ ناگری 
ماكرۆن و شازادەی جێنشینی سعودی محەمەد بن سەلمان لە پەراوێزی لووتكەی "جی 20" لە ئەرجەنتین چاویان بەیەكتری كەوت.

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەردەكەوێت ماكرۆن چۆن ئامۆژگاری شازادەی جێنشنی سعودیە دەكات بە زمانی ئینگلیزی سەبارەت بەكوشتنی رۆژنامەنوس جەمال خاشقچی و دەڵێت: من هەست بە ڕاڕایی دەكەم.. تۆ بەهیچ شێوەیەك گوێ لەمن اگری.. من كەسێكم پەیوەستم بە قسەكانم.

سەرچاوە: RT. news