"موشەكی پوتین" لەوە مەترسیدارترە كە پێشبینی كراوە

sharpress.net

1892 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/03/2019‌

شارپرێس:
رۆژنامەیەكی ئەڵمانی مەترسییەكانی ئەو موشەكەی ئاشكراكرد، كە بەم دوایانە لەلایەن ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا ناسێنراو رایگەیاندووە، موشەكەكە لەوە مەترسیدارترە، كە پێشبینی كراوە.

موشەكەكە ناوی "تسیركۆن"و رۆژنامەكە بە "موشەكی پوتین" ناوی بردووە، راشیگەیاندووە، كە ئەو موشەكە یەكێكە لەمەترسیدارترین موشەكانی روسیا، تائێستا دروستی كردووە.

موشەكی "تسیركۆن" نۆ جار لەخێرایی دەنگ خێراترە، بەڵام بەپێی رۆژنامەی "شتیرن" ئەو موشەكە لەوە خێراترە، كە راگەیەنراوە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە موشەكی "تسیركۆن" بەماوەی پێنج دەقیقە دەگاتە ئەو ئامانجەی بۆی ئاراستە دەكرێت، كە خێراییەكەی دەگاتە 11 هەزار كیلۆمەتر لەسەعاتێكدا.

هەروەها رۆژنامەكە ئاشكراشیكردووە، موشەكەكە لەو ژێردەریاییەی ئاراستە دەكرێت بە پێنج دەقە دەگاتە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكاو وێرانی دەكات.

رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، كە موشەكە شارەزایان پێشبینی ئەوەیان ئەو موشەكە ئامانجەكەی لەدووری تەنیا 500 كیلۆمەترەوە دەپێكێت، كە ئەو رۆژنامەیە ئەوەی رەتكردووەتەوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved