متمانە درایەوە بە کاتانیچی بۆ ڕاهێنەرایەتکردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق

وەرزش

05/03/2019‌ 879 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەکێتی تۆپی پێی عێراق هەلێکی تر بە سریچکۆ کاتانیچی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەبەخشێت.

یەحیا کەریمی ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ سایتی کوڕەی عەرەبی رایگەیاند "هەلێکی تر بە کاتانیچی راهێنەر دراوە، دوای ئەوەی عێراق لەسەر دەستی ئەو راهێنەرەدا لە قۆناغی ١٦ی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١٩دا کرایەدەرەوە".

یەحیا کەریم ئاماژەی بەوەداوە "یەکێتییەکەمان بڕیاریدا هەلێکی تر بە کاتانیچ بدات تا تواناکانی خۆی لە سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەدا بسەلمێنێت، لەگەڵ ئەوەی گۆڕانکاری لە دەستەی هونەریدا کردووە، بەڵام پەیوەستبووە بە راهێنەرەکەوە".

هـ ـ ر