هاتووچۆی سلێمانی رەتیدەكاتەوە رسوماتی تۆماركردنی ئۆتۆمبیل زیادیكردبێت

کوردستان

07/03/2019‌ 748 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە زیادبوونی ڕسووماتی تۆماری یەكەم جار بۆ ئۆتۆمبیل روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
 
بەپێی روونكردنەوەكە، پاش ئەوەی دەنگۆیەك لەناو هاووڵاتییاندا بڵاوبووەوە، كە رسوماتی تۆماری یەكەم جاری ئوتومبیل زیاد دەكات، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە پێویستی زانی روونكردنەوەیەك لەو بارەیەوە بڵاو بكاتەوە.

هەر بەپێی روونكردنەكە ڕائیدی هاتووچۆ (كاروان محەمەد سدیق) وتەبێژەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستیەوەو رسوماتی تۆماركردنی یەكەم جاری ئۆتۆمبیل هەر وەك پێشووەو هیچ زیای نەكردووە".

كاروان محەمەد راشیگەیاند، هاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە بوونی نییە.

هـ ـ ح