ئارسیناڵ به‌ ئه‌نجامێكی‌ گه‌وره‌ بە رین دۆڕا

sharpress.net

727 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/03/2019‌

شارپرێس:
یانه‌ی‌ ئارسیناڵ به‌ ئه‌نجامێكی‌ گه‌وره‌ شكستی‌ هێنا به‌ رامبه‌ر یانەی رین.


له‌ بەردوامی یاریه‌كانی‌ چونی‌ قۆناغی‌ 16ی‌ خولی‌ ئه‌وروپی‌ یانه‌ی‌ ئارسیناڵ بووه‌ میوانی‌ رین ویارییه‌كه‌ به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌سودی‌ یانەی رین كۆتایهات .


له‌ ده‌سپێكی‌ تایمی‌ یه‌كه‌مدا و له‌خوله‌كی‌ چوار ئه‌لێكس ئه‌یوبی‌ گۆڵی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ ئارسیاڵ تۆماركرد، به‌ڵام له‌خوله‌كی‌ 42 بنجامین ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ بۆ رین یه‌كسانكرده‌وه‌.

 

له‌تایمی‌ دووه‌مداو له‌خوله‌كی‌ 65 ناچۆ مونریال به‌هه‌ڵه‌ گۆڵی‌ دووه‌می‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ رین تۆماركرد .

یانه‌ی‌ ئارسیناڵ بێ توا نا بوو له‌ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ وبه‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌خوله‌كی‌ 88 ئیسماعیلا سار گۆڵی‌ سێیه‌می‌  بۆ رین تۆماركرد وئه‌ركی‌ ئارسیناڵی‌ ته‌واو قورس كرد له‌ یاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌دا .
هـ ـ ب






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved