شارپرێس:
مەشق و راهێنانەکانی ریاڵ مەدرید بۆ یاریەکەی
بەلەد وەلید دەستی پێکرد و پێنج یاریزانیش بەهۆی پێکانەوە بەشداریان نەکرد.
بریارە سبەی یەک شەممە یانەی ریاڵ مەدرید لەدەرەوەی
یاریگای خۆی روبەروی یانەی بەلەد وەلید ببێتەوە.
بۆ ئەو یارییە مەشق و راهێنانەکانی یانە مەلەکییەکە
دەستی پێکرد و پێنج یاریزانیش بەهۆی پێکانەوە بەشداریان نەکرد
یاریزانەکانیش بریتین لە گاریس بەیل ڤینیسیۆس
جۆنیۆر و کارڤاخالیش ڤاسکێزیش و ئیبراهیم دیاز.
جگە لەو پێنج یاریزانە رامۆسی کاپتنی یانەکەش
بەهۆی کەڵەکەبونی کارتە زەردەکانییەوە ناتوانێت بەشداری ئەو یارییە بکات
هـ ـ ب