وەزیرێکی ئیسرائیل داوای داگیرکردنی کەرتی رۆژئاوا و بەشێکی لوبنان و غەززە دەکات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 85 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەرپرسانی کەرتی رۆژئاوا بە پاڵپشتیکردنی تیرۆر تۆمەتبار دەکات و داوای دەستپێکردنی جەنگ و هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی فەڵەستینی لەو ناوچانە دەکات، داواش دەکات بەشێکی ناوچەکانی باشوری لوبنان و کەرتی غەززە بە ئیسرائیلەوە بلکێنرێت.


بێزالیک سمۆترێچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل لە پۆدکاستێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "ynet"ی ئیسرائیلی ئاماژەی بەوەکردوە،" دەبێت ناوچەکانی هێڵی زەرد لەغەززە (ئەو هێڵەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حەماس و ئیسرائیل لێکجیادەکاتەوە) و باشوری لوبنان تاکو روباری لیتانی بلکێنین بە دەوڵەتی ئیسرائیلەوە ".

لەبارەی هۆکاری ئەو داوایەی، وەزیری دارایی ئیسرائیل دەڵێت،" ئەگەر دۆخەکە وەک پێش جەنگەکەی لێبێتەوە، کێ گەرەنتی ئەوە دەکات کە جارێکی تر دوژمن هێرش ناکاتەوە سەر ئیسرائیل "؟

سەبارەت بە کەرتی رۆژئاوا، وەزیری دارایی ئیسرائیل باسی لەوەکرد، دەبێت جەنگ لەدژی کەرتی رۆژئاوا دەستپێبکات و دەسەڵاتی فەڵەستینی هەڵبوەشێنرێتەوە، چونکە ئەو پاڵپشتی تیرۆر دەکەن .

کەرتی رۆژئاوا لە ساڵی 1967وە لەڕوی سەربازییەوە لەژێر دەسەڵاتی ئیسرائیلدایە، بەڵام لەڕوی کارگێڕییەوە لەلایەن دەسەڵاتێکی فەڵەستینییەوە بەڕێوەدەبرێت.