كیم كارداشیان بەحەشیش پێشوازی لە لەدایكبوونی منداڵەكەی دەكات

هەمەڕەنگ

08/04/2019‌ 1560 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كیم كارداسیانی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمەریكی بڕیاریداوە بەشیوەیەكی جیاواز و ناكلاسیكی پێشوازی لە منداڵی چوورەمی بكات، كە وابڕیارە بەم زووانە بێتە دنیاوە .

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی 'ئەسۆشیەتید پرێس'  كارداشیان بە كەناڵی ئاسمانی "ئەی" ئەمەریكی راگەیاندووە، بۆ  پشوودان و دووركەوتنەوەی لە ڕارایی ، پلانی هەیە بەسازكردنی ئاهەنگێك پیشوازی لە لەدایكبوونی منداڵی چوارەمی بكات ، ئەویش لەڕێگای بەكارهێنانی "كانابیدیۆڵ" كە پێكهاتەیەكی كیمیاییە و لە گیای قەنەبی هیندی واتا (حەشیش) درووستدەكرێت و  یارمەتی پشوودان دەدات .

كارداشیان ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ئاهەنگەكە پێكدێت لە دانیشتنیكی تایبەت بە شێلان و ئاهەنگی چا خواردنەوە ، هەروەك لەوێدا مەشروباتی كحوولیش دەرۆینەوە ، گوتووشیەتی بۆیە پەنا دەباتە بەر ئەو شێوازە لەئاهەنگ چونكە ئەو لەئاهەنگە كلاسیكییەكانی لەدایكبوونی منداڵان  بێزار بووە .

لە مانگی كانوونی یەكەمدا كیم كارداشیان و هاوسەرەكەی كە گۆرانیبێژێكی راپە رایانگەیاند كە لەڕێگای    " دایكی جێگرەوە"چاوەڕێی لەدایك بوونی منداڵی چوارەمیان دەكەن ئەوەش بەگوێرەی تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئەمەریكی.

لەمانگی كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ كیم كارداشیان و كانی ویست كچێكیان لەڕێگای دایكی جێگرەوە  لەدایك بوو كەناویاننا شیكاگۆ .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی