نێچیرڤان بارزانی بۆ رازیكردنی گۆڕان‌و یەكێتی سەردانی سلێمانی دەكات

کوردستان

11/04/2019‌ 2138 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكرات سەردانی سلێمانی دەكات‌‌و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان‌و یەكێتی نیشتمانی كۆدەبێتەوە، ئەوەش لەپێناوی رازیكردنی ئەو دوو لایەنە.

بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس، بەم نزیكانە نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتی‌و گۆڕان سەردانی سلێمانی دەكات.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئامانجی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ پرسی زیادكردنی جێگرێكە بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كە ئەوە كاردانەوەی زۆری دروست كردووە.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەوە گفتوگۆ لەگەڵ شاندی گۆڕان‌و یەكێتی دەكات، تا بەپێشنیازی زیادكردنی جێگرێك رازیان بكات، كە یەكێتی بەوە رازییەو گۆڕانیش ناڕازی.

بەپێی رێككەوتنی 18ی شوبات، پارتی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی بۆ گۆڕان دیاریكردبوو، بەڵام دواتر بەرێككەوتن لەگەڵ یەكێتی بڕیاریدا جێگرێكی تر بۆ سەرۆكی هەرێم زیاد بكات‌ و ئەو پۆستەش بۆ كاندیدی یەكێتی دەبێت.

هـ ـ ح