دەستگرتن بەسەر پارەیەكی زۆری عومەر حەسەن بەشیر رادەگەیەنرێت

جیهان

22/04/2019‌ 1015 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەبدولفەتاح بورهان سەرۆكی ئەنجوومەنی ڕاگوزەری سەربازی سودان ڕایگەیاند، تەواوی كەسایەتییە بەناوبانگ‌و كاریگەرەكانی حكومەتی عومەر بەشیر و خودی خۆی لە زینداندان.

عەبدولفەتاح بورهان راشیگەیاند، بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ و 350 هەزار دۆلار و چەند ملیاردێك جونەی لەشوێنی مانەوەی بەشیردا دۆزراوەتەوەو دەستیان بەسەردا گیراوە، كە هەوڵی گەڕانەوەی ئەو پارانەشی دەدرێت لەبانكەكانی دەرەوەدا دایناون.

هەروەها رایگەیاند، ئەنجوومەنەكەیان هەموو كەس چ كاتی خۆپیشاندان و چ پێش لەخۆپیشاندانەكان، كە تاوانێكی لە وڵاتەكەدا كردبێت، دادگایی دەكات.

عەبدولفەتاح بورهان باسی لەوەش كرد، كە لەم قۆناغەدا ڕێكەوتنی سیاسی لایەنە حیزبییەكان سوودان بۆ ئێمە گرنگە، تا ئێمەش حكومەت بەوان ڕا بسپێرینەوە.

 بوررهان جەختیشیكردەوە، دەبێت حكومەتێكی تەكنۆكرات پێكبێت، چونكە گەندەڵی ئیداری ناوەندەكانی حكومەتی وڵاتی وێرانكردووەو بۆ پشتیوانی نێودەوڵەتیش لەئەنجوومەنە كاتییەكەمان، هاوكاری هەندێك وڵات لە هەنگاوی ئەرێنییان لە پێناو وڵاتەكەماندا دەكەین.

عەبدولفەتاح بورهان سەرۆكی ئەنجوومەنی سەربازی سوودان ڕونیشیكردەوە، لەئێستادا وڵاتی ڕوسیاو سعودییە حەزدەكەن پشتیوانی بڕیاری یەكێتی ئەفریقا بۆ ڕادەستكردنی دەسەڵات بەمەدەنییەكان لە ماوەی 15 ڕۆژدا لە وڵاتەكەماندا نەكەین‌و سعودییەش بۆ ئەم مەبەستە پێشنیاری هاوكاری خۆراك و دەرمان و سوتەمەنی پێویستی بۆكردووین و لەداهاتووشدا بۆچارەسەركردنی كێشەكانی و گفتگۆی زیاتر لەبارەی دۆخی سودانەوە شاندێكمان دەچێتە واشنتۆن.

وەرگێڕان: یاسین نادر