سریلانکا بكه‌رانی ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كانی ئاشكراكرد

جیهان

22/04/2019‌ 1779 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حکومەتی سریلانکا ڕایگەیاند، کە گروپێکی توندڕەو بەناوی (جماعه‌ت ملی توحید) هۆکاری پشت هێرشە خوێناوییەکانی وڵاتەکەی بووە.

بەپێی هەواڵێکی(Deutsche Welle)ی ئه‌ڵمانی، ئەمڕۆ دووشەممە حکومەتی سریلانکا ڕایگەیاند، کە گروپێکی ئیسلامگەرای توندڕەو بەناوی (جماعت ملی توحید) هۆکاری پشت هێرشە خوێناوییەکانی وڵاتەکەی بووە.

ڕۆژی یەکشەممە بەهۆی تەقینەوەی هەشت بۆمب لە سێ کەنیسەو سێ ئۆتێلی شاری کۆڵۆمبۆی وڵاتی سریلانکادا لانیکەم 300 کەس کوژران و نزیکەی 500 کەسیتریش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسەکانی ئەڵمانیاش، تا ئێستا 24 گومانلێکراو پەیوەست بەم هێرشە تیرۆریستییانەوە دەستگیرکراون، کە هەموویان هاوڵاتی سریلانکان، لەگەڵ ئەمانەشدا دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەم وڵاتە، بەدوای سەرەداوی بکەرانی ئەم هێرشانەن تا بەو ئەنجامە بگەن کە ئەم تاقمە نێوخۆیانەی وڵات پەیوەندییان بەتاقمە توندڕەوەکانیتر لەدونیای دەرەوە هەیە یان نا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکان-یش جێگری پۆلیسی سریلانکا لەنامەیەکی نهێنیدا پێش لە ڕووداوەکە نسبەت بەم ڕووداوانە هۆشداری دابوو، کە ئەم هۆشدارییەشی پاش وتاربیژی توندوتیژئاسای چەند موسوڵمانێک دابوو، کە لەوتارەکانیاندا هێرشە چەکدارییەکانی مزگەوتەکانی نیوزلەندایان لە مانگی مارسدا ئیدانە کردبوو و هەڕەشەیان لە پەیڕەوکەرانی ئاینەکانیتر کردبوو.

زۆربەی هاوڵاتیانی سریلانکایی سەر با ئاینی بوزین و نزیکە لە 10%موسوڵمانن و لە8%ی کۆی دانیشتوانی ئەم وڵاتەش سەر بە ئاینی مەسیحین.

وەرگێڕانی: یاسین نادر