وەك ئامادەكارییەك بۆ هەر هەنگاویكی ئێران
ئەمەریكا هێزەكانی لەناوچەكە دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

جیهان

26/04/2019‌ 2357 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەیەكی هەواڵگری باسی لەوە كردووە، وەك ئامادەكارییەك بۆ هەر هێرشیكی ئێرانی لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست ، سوپای ئەمەریكی خەریكی ئامادەكارییە.

پێگەی هەواڵگری عیبری "دیبكا"، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ئەو هێزە سەربازیییەی ئەمەریكا، كە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستن خراونەتە حاڵەتی ئەوپەری ئامادەباشی، ئەوەش وەك ئامادەكارییەك بۆ هەر هێرشێكی ئێرانی لە وەڵامی راگەیاندنی كۆشكی سپی بەوەی چیتر هیچ وڵاتێك لە كڕینی نەوتی خاوی ئێرانی نابەخشێت .

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، ئەمەریكا چەند هەنگاوێكی سەربازی ناوە كە ماوەی ٣ ساڵ دەبێت هیچ هەنگاوێكی لەو شێوەیەی نەناوە ، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ بوونی هەڕەشە لەلایەنی ئێرانەوە ، بەجۆرێك ماوەی هەفتەیەك دەبێت هێزی دەریایی ئەمەریكا دەستی كردووە بە كارپێكردنی دوو كەشتی فرۆكەهەڵگر لە دەریای ناوەراست كە كەشتی فرۆكەهەڵگری ئەبراهام لینكۆڵن و جۆن ستیبنز ن و هێزی هێرشبەریش   هاوڕییەتییان دەكەن .

پێگە ئیسرائیلییەكە هەروەها بڵاویكردەوە، ماوەی ٣ ساڵ دەبێت بۆ یەكەم جارە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەو قەبارەیە هیزی دەریایی-ئاسمانی لە دەریای ناوەراست بەكاردەهێنیت .

ئەو پێگە هەواڵگرییە عیبرییە، كە پەیوەندی هەیە بە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلییەوە باسی لەوەش كردووە، ئەو هەنگاوەی واشنتۆن وەك هەڕەشەیەك وایە بۆ ئێران تا لە پەرچەكرداری توندكردنی گەمارۆكانی سەر هەناردەی نەوتی خاوی ئێران ، ئەو وڵاتە هیچ پرۆسەیەكی سەربازی دژ بەئامانجە ئەمەریكییەكان یان سەر بە وڵاتانی هاوپەیمانی واشنتۆن لەناوچەكە نەگرێتە بەر .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی