بۆچی فڕۆكەی "سو ٣٥"ی روسی بەسەر "ئێف ٣٥"ی ئەمەریكیدا سەردەكەوێت؟

جیهان

27/04/2019‌ 4624 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
پێگەیەكی ئەمەریكی دوای تەواوكردنی پرۆسەی بەراوردكردن گەیشتە ئەو ئەنجامەی، كە فرۆكەی شەركەری "سو ٣٥"ی روسی بەسەر هاوتا ئەمەریكییەكەی "ئێف ٣٥" دا سەردەكەوێت ، كە سوپای ئەمەریكا پێیوایە یەكێكە لەفرۆكە هەرە پێشكەوتووەكانی جیهان .

لەبەراوردكردنەكەدا، كە پێگەی "ئەڤیانا"و گۆڤاری "ناشیۆناڵ ئینتێریست"ی ئەمەریكی بڵاویان كردووەتەوە دەركەوتووە، كە نرخی فرۆكە روسییەكە نیوەی نرخی هاوتا ئەمەریكییەكەیەتی ، ئەوە جگە لەوەی خەرجی كارپێكردنی، كە بە كاتژمێرە هی فرۆكە رسییەكە كەمترە ، ئەوەش هۆكارێكە بۆ ئەوەی هانی هەر سوپایەك بدات، كە بەدوای فڕۆكەی نوێدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی هێزە ئاسمانییەكانی پێ بەهێز بكات .

هەردوو گۆڤار و پێگەكە ٧ جیاوازی دیارییان لەنێوان هەردوو فرۆكەكە باس كردووە : 
تێچووی " سو٣٥" ی روسی نزیكەی ٧٥ ملیۆن دۆلارە ، لەكاتێكدا تێچووی بەرهەمهێنانی "ئیف ٣٥ " ی ئەمەریكی رەنگە بگاتە ١٨٠ ملیۆن دۆلار .

كاتژمێری كارپێكردنی فرۆكە روسییەكە (یەك كاتژمێر) ٣٦ هەزار دۆلارە ، بە بەراورد بە فرۆكە ئەمەریكییەكە، كە تێچووی كاپێكردنی بۆ یەك كاتژمێر  ٤٢ هەزار دۆلارە .

خێرایی  "سو ٣٥" دەگاتە  ٢،٢٥ ماخ واتە ( ٢٣٩٠ كم/كاتژمیرێك) ، لەكاتیكدا خێرایی "ئیف ٣٥" دەگاتە ١،٦ ماخ واتە ( ١٩٣٠ كم/كاتژمیرێك).

فرۆكە روسییەكە ٣٦ هەزار كم دەبرێت ، بەڵام ماوەی بڕینی فرۆكە ئەمەریكییەكە لە ٢٢ هەزار كم تێناپەڕێت .

" سو ٣٥ " دەتوانێت تا بەرازیی ١٨ هەزار مەتر بەرز ببێتەوە . بەخێرایی ٢٨٠ مەتر لە چركەیەكدا ، بەلام "ئێف ٣٥" دەتوانێت ٢٠ هەزار مەتر بەرز ببیتەوە بەخێرایی ٢٣٠ مەتر لە چركەیەكدا .

هەردوو فرۆكە ئەمەریكی و روسییەكە لەو فرۆكانەن كە جێگای یەك فرۆكەوانیان هەیە ، واتا تیمی فرۆكەوانییەكە تەنیا یەك كەسە .

دوورییەكانی " سو ٣٥ " ٢١،٩ مەترە ، درێژی هەردوو باڵەكەی  ١٥،٣ مەترە و كێشەكەشی ١٨،٤ تۆنە ، بەڵام فرۆكەی " ئیف ٣٥" دوورییەكانی ١٥، ٦٧ مەترە ، ماوەی نێوان باڵەكانی ١٠،٧ مەترە ، كێشەكەشی ١٣،٢ تۆنە .

وەرگێران: ئاكۆ  عەبدوڵڵا ئاڵی