سوپای ئەمریكا هەڕەشەی توند لەسوپای پاسدارانی ئێران دەكات

جیهان

28/04/2019‌ 3573 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جەنراڵ "ماكێنزی" فەرماندەی سەركردایەتی ناوەندی ئەمەریكا وتی: ئامرازی پێویستمان دەبێت بۆ دەمكوتكردنی ئێران بۆ هەر جوڵەیەكی مەترسیدار.

ناوبراو لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ –سكای نیوز عربیە- ئاماژەی بەوە كرد، لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان و هاوڕێكانمان بەردەوام دەبین لەناوچەكە بۆ دووپاتكردنەوەی یەكبونمان دژی هەڕەشەی ئێران.

بەگوێرەی رۆیتەرز جەنرال ماكێنزی وتویەتی : كەمكردنەوەی كەشتەیەكانی ئەمەریكا لە سوریا بە وریایەوە ئەنجام دەدرێت.

رۆژی شەممە لە راپۆرتێكدا چەند گرتە ڤیدیۆیەك لەلایەن فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی سەر بە سوپای پاسداران پیشاندرا؛ كە بەسەر فرۆكە هەڵگرێك و كەشتیەكی جەنگی ئەمەریكی تردا لە كەنداو دەفڕی.. لە وێنەكاندا فرۆكە جەنگیەكان لەسەر رووی فرۆكە هەڵگرەكە دەردەكەوتن. بەلام روون نەبو چ كاتێك ئەم گرتانە چركێنراون.

ئەم پەرەسەندنە دوای ئەوە دێت ئەمەریكا سوپای پاسدارانی وەك گروپێكی تیرۆریستی ناساند، وەك فشارێك بۆ سەر ئێران و كەنارگیركردنی، دوای ئەوەش ئێران سەرجەم هێزەكانی ئەمەریكای وەك تیرۆریست پۆلێن كرد.

مولازم كلوی مۆرگان، وتەبێژی بەناوی سەركردایەتی ناوەندی هێزە دەریایەكانی ئەمەریكاوە وتی : ویلایەتە یەكگرتوەكان و هاوپەیمانەكانی پابەندن بە ئازادی دەریاوانی لە گەروی هورمز.

ئاژانسی تسنیمی ئێرانی ئاماژەی بەوە كرد هەبوونی كەشتیگەلی دەریایی ئەمەریكی لە ناوچەی كەنداو دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی هەشتاكان، جەنگی دەریایی و جەنگی گواستەرەوەكانی بە ئامانج گیراو هێزی ئێرانی دوو هێندە كرد ئەویش لە رێگەی رووبەرووبونەوەی سوپای عێراقی. هەر لەو كاتەوە هێزی دەریایی ئەمەریكا هاتە نێو ئاوەكانی كەنداو بەمەبەستی پاڵپشتی كردنی سوپای عێراق، و رووبەرووبونەوەی ئیران و ئەمەریكا دەستی پێكرد.

ئاژانسەكە هێمای بۆ ئەوەش كرد، بەلام كۆماری ئیسلامی بەهۆی دۆخی جوگرافی و هەبونی هێزی دەریایی گەورەو توانای زاڵبونی بەسەر گەروی هورمزدا، تاكو ئەمرۆش توانیویەتی ئاسایش بۆ ئەم ناوچەیە بە شێوەیەكی باش فەراهەم بكات، فرۆكەكانی سەر بە سوپای پاسداران سێرەی لە سەرجەم جوڵەی كەشتیەكانی بیانی لە كەنداودا گرتوە.

هەمان ئاژانس دووپاتیكردەوە، وێنەكانی ئەم دواییە، سەرجەمیان وێنەی نوێن، تیایدا سێرە لە كەشتیگەلی ئەمەریكیەكان لە كەنداو گیراوە لە رێگەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، ئەم وێنانە تایبەتمەندی جیاوازیان هەیە بەبەراورد كردن لەگەڵ ئەو وێنانەی تاكو ئێستا بڵاوكراونەتەوە.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا