ڤیدیۆ.. سامسۆنگ ئەستێرەی مۆبایلەكانی نەوەی "A" بەرزدەكاتەوە

جیهان

30/04/2019‌ 909 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور، دوو مۆبایلی نوێی لەنەوەی "A" ئاشكراكرد، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندین.

یەكێك لەمۆبایلەكان لەجۆری "Galaxy A60"، كە بەرگەی ئاو و تۆز دەگرێت‌و شاشەكەی لەجۆری "LCD Infinity-O" بەقەبارەی 6.3 بۆسەو دیقەی "+FHD"، هاوشێوەی شاشەی مۆبایلی "S10"ی نوێی سامسۆنگە.

هەروەها سیستەمی "Snapdragon 675" هەیەو لەگەڵ بوونی سیستەمی "Adreno 612"، رامەكەی 6 گیگابایتەو میمۆری ناوەكیشی 128 گێگابایتە.

كامێرای سەرەكی ئەو مۆبایلە سێ‌ عەدەسەی هەیەو دیقەی (32+8+5) میگاپێكسڵەو كامێرای لاوەكیشی 32 میگاپێكسڵەو نرخی  300 دۆلار.

مۆبایلی دووەمیش لەجۆری "Galaxy A40s" جۆری شاشەكەی "Super AMOLED"، قەبارەی شاشەكەی 6.4 بۆسەو دیقەی +FHD، سیستەمی "Exynos 7904"و رامەكەی 6 گێگابایتەو میمۆرییەكەی 64 گێگابایتەو توانای باترییەكەی 5000 میلی ئەمپێرە.

كامێرای سەرەكی (13+5+5) میگاپێسڵەو سێ‌ عەدەسەی هەیەو كامێرای لاوەكیشی 16 میگاپێكسڵە، كە چەند تایبەتمەندییەكی تریشی هەیە.

هـ ـ ح

بەپەلە