شارپرێس:
هونەرمەندی تونسی ئیمان ئەلعومەیری ئەستێرەی بەرنامەی ستار ئەكادیمی دووبارە دەركەوتەوە ، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی بانگەسەكردنی بەوەی، كە ئەو محەمەدی مەهدی چاوەڕوانكراوە ، مشتومرێكی زۆری نابووەوە.
لەم دواییانە ئیمان لە پۆستیكیدا لە پەرەی خۆی لە ئینستاگرام وتی: ئەو تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە و پێشتر لە نەخۆشخانە جارەسەری وەرگرتووە.
ئیمان لەپۆستەكەیدا دەڵێت: نەخۆشییەكەم دەگمەن و مەترسیدار بووە و خەریك بووە تا مردنی بەرێت ".
پێشتر ئەو هونەرمەندە تونسییە بانگەشەی ئەوەی دەكرد، كە ئەو محەمەدی مەهدییە ، ئەوەشی لەڕێگای خەونێكەوە زانیوە بۆ ماوەی سێ رۆژ خواردنی پێنەخوراوە.
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی