ڤیدیۆ.. نانسی عەجرەم لاسایی هەیفا وەهبی دەكاتەوە

هەمەڕەنگ

05/05/2019‌ 1094 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی لوبنانی، نانسی عەجرەم، لاسایی هونەرمەندی هاونیشتمانی، هەیفا وەهبی كردەوە.

نانسی لەمیانی بەشداری لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی ، لەیەكێك لە كەناڵە ئاسمانییەكانی لوبنان، بەوتنەوەی گۆرانییەكی هەیفا وەهبی لاسایی ئەو هونەرمەندە لوبنانییەی كردەوە.

نانسی گۆرانی "قالولی عنه كلام"ی هەیفا وەهبی وتەوەو بەشێوەی خۆشی ئەدای گۆرانییەكەی كرد، هەروەها خۆشەویستی خۆشی بۆ ئەو هونەرمەندە راگەیاند.

لەلایەكی ترەوە هەیفا لەتۆری كۆمەڵایەتی تویتەر خۆشەویستی بۆ نانسی دووپاتكردەوەو خۆشخاڵی خۆشی راگەیاند، بۆ وتنەوەی گۆرانییەكەی‌و لاساییكردنەوەی.

هـ ـ ح