شارپرێس:
ڤیدیۆیەكی ئەو پیاوە بڵاوكرایەوە، كە خاوەنی زۆرترین پەنجەی قاچو دەستە لەسەر ئاستی جیهان، بەوەش ژمارەی پێوانەیی تۆماركردووە.
پیاوەكە ناوی دیفیندرا سوسارەو بە پیاوە پەنجە زۆرەكە ناسراوە، كە بەشێوەیەكی زگماكی ئەو ژمارە چەنجەی لەقاچو دەست هەیە.
پیاوەكە تەمەنی 46 ساڵەو بە بوونی 28 پەنجە لەقاچو دەستی خاوەنی زۆرترین ژمارەی پەنجەیە لەسەر ئاستی جیهان.
سوسار، لەناوچەی گۆجارات لەرۆژئاوای هندستان دەژی و ئێستاش هەست بەخەمباری دەكات، كە بەهۆی كاری دارتاشی یەكێك لەپەنجەكانی بریندار بووە.
هـ ـ ح