هەندێك تایبەتمەندی نوێی ئینستگرام دڵی بەكارهێنەرانی خۆش دەكات

هەمەڕەنگ

09/05/2019‌ 691 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرپەرشتیارانی ئەپڵیكەیشنی ئینستگرام هەندێك تایبەتمەندی تازەیان پێشكەش بە بەكارهێنەرانی ئەو ئەپڵیكەیشنە كردووە بەجۆرێك یارمەتیان دەدات پرۆسەی پەیوەندیكردن لەنێوانیاندا زیندووتر بێت .

بەكارهێنانی چیرۆكەكان "stories" بێ دابەزاندنی وێنە یان ڤیدیۆ
ئەو تایبەتمەندییە نوێیە بەجۆرێكە دەتوانرێت سوود لە خەسڵەتی "stories " وەربگیرێت بێ ئەوەی ناچار بێت وێنە، یان ڤیدیۆ دابگرێت ، بەڵكو بەكارهێنەر دەتوانێت نووسینێك بەباكگراوندێكی رەنگاورەنگ بنووسێت و لەشوێنی وێنەكە یان ڤیدیۆكە دایبنێت .

بۆ سوود وەرگرتن لەو تایبەتمەندییە دەبێت ئەم هەنگاوانە بگیرێنە بەر
بچۆ سەر بەشی "your  story" لەسەر ڕووی سەرەكی ئەپڵیكەیشنەكە ، دواتر دەست لەسەر بژاردەی "creat" دابگرە تا چەند بژاردەیەك بۆ بەكارهێنەر دەكاتەوە .

نووسینی دەق، لەرێگای ئەم بژاردەوە دەتوانرێت نووسینێك بە باكگراوندی رەنگاورەنگ بنووسرێت .

"ask me a question". یان "پرسیارێكم لێبكە" ئەم بژاردەیە ریگەت پێدەدات پرسیارێكی دیاریكراو لە هاوڕیكانت بكەیت.

"countdown"  یان "ژماردنی پێچەوانەیی" ئەم بژاردەیە بۆ وەبیرهێنانەوەی یادەوەرییەكی دیاریكراو  بە مێژووی روودانی بەكاردەهێنریت .

بازاڕكردن لەڕێگای ئەپڵیكەیشنەكە
ئەم تایبەتمەندییە دەرفەتی ئەوەت پێدەدات كە هەموو جۆرە شمەك و كاڵایەك بكڕیت و بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنیش پارەكەی بدەیت ، بۆ سوود وەرگرتن لەم خەسڵەتە دەبێت ئەم هەنگاوانە بگیریتە بەر :

برۆ سەر بەشی "Explore" و بژاردەی "بازاڕكردن" دابگرە.

دەست لەسەر بژاردەی بازاڕكردن و پارەدان دابگرە " (Shop now with checkout).

ئەو ماركە بازرگانییە یان ئەو بەرهەمەی خواستتە بیكڕیت هەڵبژێرە ، دواتر دەست لەسەر بژاردەی پارەدان لەڕیگای ئینستاگرام دابگرە ،(Checkout on Instagram).  

كۆكردنەوەی كۆمەكی خێرخوازی لەرێگای ئینستاگرامەوە
ئەم تایبەتمەندییە ڕێگە بە ریكخراو و دامودەزگا قازانج نەویستەكان دەدات كە سوود لە تایبەتمەندی "stories"بكەن بە دانانی ستیكەری هاندەرانە لەپێناو كۆكردنەوەی كۆمەكی خێرخوازی.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی