دزە بەتایبەتمەندییەكانی ئایفۆنی نوێی كۆمپانیای ئەپڵ دەكرێت

جیهان

14/05/2019‌ 489 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی "بلومبرگ" ئاشكرایكرد، كە كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی لەكۆتایی ئەمساڵ مۆبایلە نوێیەكەی ئاشكرادەكات، كە سێ‌ جۆری هەیە.

ئاژانسەكە ئاشكراشیكرد، كە مۆبایلەكان لەجۆری "iPhone Xs" و "iPhone Xs Max" و "iPhone XR" ، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرز دەبن.

هەروەها ئاژانسەكە بڵاویكردووەتەوە، كە مۆبایلەكە دیزاینی لەچاو مۆبایلەكانی تری ئەپڵ جیاوازە، بەتایبەتی جۆرەكانی "iPhone Xs" و "iPhone Xs Max" .

هەروەها ئاشكرایكردووە، مۆبایلەكانی "iPhone Xs" و "iPhone Xs Max" كامێراكەی لەسەرەوە دێتە دەرەوەو مۆبایلی "iPhone Xs" كامێراكەی ئاسایی دەبێت.

هاوكات شەحنكردنەوەی مۆبایلەكان لەرێگەی سیستەمی سیستەمی لاسلكی دەبێت، ئەوەش لەرێگەی ئامێری "AirPods".

هـ ـ ح