شلك ڕێگری لەتووشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی سورێنچك دەكات

تەندروستی

15/05/2019‌ 615 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زاناكانی زانكۆی ئۆهایۆ لە ئەمەریكا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، كە دەكرێت شاتوو لەگەڵ دەرمانە دژە شێرپەنجییەكان یان لەبری ئەوان بەكاربهێنرێت بۆ پاراستن لە تووشبوون لە شێرپەنجەی سورێنچك و چارەسەركردنی ئەو جۆرە لە شێرپەنجە.

بەپێی ئەنجامەكانی ناوەندی ئەمەریكی بۆ لێكۆڵینەوەكانی شێرپەنجە سەر بە زانكۆی ئۆهایۆ دەركەوتووە كە خواردنی شاتوو بەشێوەیەكی رێكوپێك یارمەتیدەرە بۆ ڕێگری لە گەشەكردنی شێرپەنجەی سورێنچك.

زاناكان دەڵێن شاتوو هەربەتەنیا ڕێگایەك نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی سورێنچك كە بەتەواوەتی دەستنیشانكراوبێت ، بەڵكو بۆنەكەشی دەتوانێت ئەوە بكات ، هەروەك بەپێی قسەی ئەوان خواردنی شاتوو لەگەڵ دەرمانی دژە شێرپەنجە كاریگەرییەكەی زیاتر دەبێت بۆ ڕێگری لە چالاكبوونی خانە شێرپەنجەییەكان .

دەرئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیە لەسەر كاریگەرییەكانی شاتوو بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە سێرپەنجە ، ئەوە دەبێتە دووەم لێكۆڵینەوە كە پیشتریش زاناكانی زانكۆی پۆلۆتەكنیكی ویلایەتی ماركی لە ئیتالیا جەختی لەوە كردبۆوە خواردنی شاتوو بۆ لەناوبردنی شێرپەنجە بەسوودە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی